دوو فڕۆكه‌وانی عێراقی له سه‌رووی هه‌وره‌كان ده‌بێته شه‌ڕیان
"تا ته‌مه‌نیان ماوه رێگه‌ی فڕۆكه‌وانییان پێ‌نادرێت"
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌وانێكی عێراقی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له سه‌رووی هه‌وره‌كانه‌وه ده‌بێته شه‌ڕیان، پاش ئه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی شاری مه‌شهه‌دی ئێرانه‌وه به‌ره‌و عێراق ده‌فڕن.
گه‌شته‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 25/7/2018ـی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقییه كه 157 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، له به‌ر‌زایی 37 هه‌زار پێیه‌وه له ئاسمان، شه‌ڕه ده‌ست له نێوان فڕۆكه‌وانه‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی درووستبووه‌و خه‌ریكبووه ژیانی سه‌رنشینه‌كان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ناچار ئاسایشی ناو فڕۆكه‌كه هاتوونه‌ته سه‌ر هیڵ و كۆتاییان به‌و شه‌ڕه ده‌سته هێناوه كه جگه له برینداربوونیان زیانێكی زۆریش به‌ر ژووری كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌كه كه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاردراوه هه‌ر دوو فڕۆكه‌وانه‌كه له كاركردن رابگیرێن".
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و دوو كه‌سه به هه‌موو ته‌مه‌نیان رێگه‌ی فڕۆكه‌وانییان لێده‌گیرێت و توندرین سزا ده‌درێن به‌هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی له ئاسمان و له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا نواندوویانه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه به كوردستان24 راگه‌یاندووه: "هۆكاری سه‌ره‌كی ناكۆكیی نێوانیان به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكانی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه بووه كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی ژه‌مه خۆراك له نێوان فڕۆكه‌وانه‌كاندا".
هێڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقییه له ئه‌وروپاش كێشه‌ی زۆری هه‌یه له سالی 2015ـه‌وه تا ئێستا رێگه نادرێت به ئاسمانی وڵاتانی ئه‌وروپادا بفڕن، چونكه له فڕۆكه‌كانیاندا پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی گشتییان ره‌چاو نه‌كردووه.