كێشه‌كانى هاوسه‌رگيرى وه‌ك جگه‌ره و خواردنه‌وه كهولييه‌كان زيان به جه‌سته ده‌گه‌يه‌نن
كێشه‌كانى هاوسه‌رگيرى و ناكۆكى نێوان هاوسه‌ران كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر جه‌سته ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كێشه‌كانى ژيانى هاوسه‌رگيرى ته‌نيا زيان به خێزان و منداڵ ناگه‌يه‌نن، به‌ڵكو كاريگه‌رى نه‌رێنيان هه‌يه له‌سه‌ر ته‌ندرووستى جه‌سته، هاوشێوه‌ى ئه‌و زيانانه‌ى له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كهولييه‌كان به‌ر جه‌سته ده‌كه‌ون.
رۆژنامه‌ى گارديانى به‌ريتانى بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك له توێژه‌رانى زانكۆى نيڤادا و مێشيگانى ئه‌مه‌ريكى چاودێرى 373 هاوسه‌ريان كردووه و له ناكۆكى ئه‌و هاوسه‌رانه‌يان له باره‌ى منداڵ و سامان و چالاكييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و كاريگه‌رى نه‌رێنيان له‌سه‌ر ته‌ندرووستى كۆڵيوه‌ته‌وه.
له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به توێژينه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان له ويلايه‌تى كولۆرادۆى ئه‌مه‌ريكى، رۆزى شروت رايگه‌ياند، "چاودێرى ژماره‌يه‌ك هاوسه‌رمان له 16 ساڵى يه‌كه‌مى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيريان كردووه و دواتر به‌راوردى ره‌وشى ته‌ندرووستى ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه، كه كێشه‌ى زۆرى هاوسه‌رگيريان هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كێشه‌يان كه‌مه".

ئه‌و توێژه‌ره گوتيشى: "دڵنيابووينه‌ته‌وه له‌وه‌ى كێشه‌كانى هاوسه‌رگيرى و ناكۆكى نێوان هاوسه‌ران كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر جه‌سته ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ى مه‌ترسيدارى له سه‌ر جه‌سته ده‌بێت و تووشى هه‌وكردن و تێكچوونى كۆئه‌ندامى هه‌رس و له‌ده‌ستدانى ئاره‌زووى خواردن و ده‌ردانى زۆرترى رژێنه‌كانى په‌يوه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر كاره‌كانى دڵ و سيستمى به‌رگرى له‌ش درووست ده‌كه‌ن".
رۆزى شروت ئه‌وه‌شى گوت: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى له په‌يوه‌ندى هاوسه‌ريدا هه‌ن زيان به ته‌ندرووستى جه‌سته ده‌گه‌يه‌نن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه كهولييه‌كان زيان به جه‌سته ده‌گه‌يه‌نن".
هه‌روه‌ها ڤيرۆنيكا لامارش، مامۆستاى ده‌روونناسى كۆمه‌ڵگه‌يى له زانكۆى ئێسكسى به‌ريتانى رايگه‌ياند، "كێشه‌كانى نێوان هاوسه‌ران زيانى درێژمه‌وداى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى جه‌سته ده‌بێت".

گوتيشى: "توێژينه‌وه‌كان سه‌لماندوويانه، كێشه‌ى ناو خێزان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌ركه فسيۆلۆژييه‌كانى جه‌سته ده‌بێت و ئه‌و كێشانه ده‌بنه هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ردانى رژێنه‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌وكردن و ماندووبوون و تێكچوونى سيستمى به‌رگرى و له‌ده‌ستدانى ئاره‌زووى خواردن".
توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌يشتوون، كه راسته كێشه‌كان كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌ز درووست ده‌كه‌ن، به‌ڵام "پياوان زۆرتر له رووى كاريگه‌رييه‌كانى ئه‌و كێشانه له‌سه‌ر جه‌سته‌يان زيانيان به‌رده‌كه‌وێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا".
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، "ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كديدا ته‌بان، ئه‌و په‌يوه‌ندييه باشه‌يان كاريگه‌رى ئه‌رێنى زۆر له‌سه‌ر ته‌ندرووستيان درووست ده‌كات".
توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى له رووى ده‌روونييه‌وه ژيانيان سه‌قامگيره، كه‌متر تووشى نه‌خۆشى ده‌بن و ئه‌گه‌ريش تووشى نه‌خۆشى بن، ئه‌وا زووتر چاك ده‌بنه‌وه".
رۆزى شروت باسى له‌وه‌شكردووه، "ئه‌و كێشانه‌ى كه به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ده‌مه‌قاڵێى له باره‌وه ده‌كرێت و ناگه‌ن به چاره‌سه‌ر هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌كانى ژيانى هاوسه‌رين، كاريگه‌رييان زۆرتره له‌سه‌ر ته‌ندرووستى هاوسه‌ران".
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بى پۆست