چه‌ند رێگايه‌كى ئاسان بۆ رزگاربوون له غيره‌ى هاوسه‌ران
پرسيارى سه‌ره‌كى هاوسه‌ران ره‌نگه ئه‌وه بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ غيره‌ى بهرامبهرهكهيان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پرسيارى سه‌ره‌كى هاوسه‌ران ره‌نگه ئه‌وه بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ غيره‌ى بهرامبهرهكهيان بكه‌ن، ره‌نگه زۆرجارا پياوان له‌و هه‌موو پرسياره به‌رده‌وامه بێزار بن، كه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ماڵه‌وه ئاراسته‌يان ده‌كرێت. ره‌نگه به درێژايى رۆژه‌كه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكى له ژێر چاودێريدا بێت و ساتێك ئارامى نه‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه بۆ ژنانيش هه‌مان ئه‌زموون كێشه‌ى گه‌وره به‌دواى خۆي‌دا بهێنێت.
زاكارى ستوكيل، له كتێبى (Overcoming retroactive jealousy) چه‌ند رێككارێكى بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ غيرهدا روونكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژيانى هاوسه‌ران نه‌گاته جيابوونهوه و دابڕان.
1.به هێمنى له‌گه‌ڵى بدوێ: غيره سه‌رچاوه‌ى پشێوى و كێشه‌كانه و باشتر وايه به هێمنى له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بدوێيت و بۆى روونبكه‌يته‌وه كه ئه‌وت خۆش ده‌وێت و به‌و غيرهكردنهى بێزارى.
2.ئاگادارى وشه‌كانت به: ره‌نگه زۆر باسى كه‌سانى ديكهت كردبێت. باشتر وايه خۆت بپارێزيت له باسكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌بنه سه‌رچاوه‌ى درووستبوونى غيره.
3.هاوڕێكانتى پێ بناسێنه: ره‌نگه ئه‌و هه‌نگاوه يارمه‌تى بدات بۆ هێوربوونه‌وه و دڵنيابوونه‌وه.
4.خۆت له زۆر پرسياركردن به دوور بگره: زۆر پرسياركردن سه‌رچاوه‌ى بێزاربوونه و باشتر وايه هاوبه‌شه‌كه‌ت له باره‌ى كاره‌كانى رۆژانه‌ت ئاگادار بكه‌يته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارى زۆر ئاسايى و بچووكيش بن. ئه‌و هه‌نگاوه له زۆر كێشه‌ى غيرهكردن رزگارت ده‌كات.

5.هه‌ميشه خۆشه‌ويستى بۆ هاوژينت ده‌ربڕه و بايه‌خى پێ بده.
6.ژن و پياو هه‌ردووك ده‌خوازن مۆبايلى يه‌كدى بپشكنن. به بێ ئه‌وه‌ى بايه‌خ بۆ تايبه‌تمه‌ندى يه‌كدى دابنێن. ئه‌گه‌ر يه‌كێكتان ده‌ستكارى مۆبايلى ئه‌وى ديكه ناكات و نايپشكنێت، ئه‌وا باشتر وايه به هێمنى پێى بوترێت، كه با ئه‌ويش رێز له تايبهتمهنديت بگرێت و مۆبايله‌كه‌ت نهپشكنێت.
ستوكيل له كتێبه‌كه‌يدا ده‌شڵێت، غيره له رابردووى هه‌موو يه‌كێك له ئێمه‌دا هه‌يه. ئه‌مه‌ش له بۆشاييهوه نه‌هاتووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له كهسايهتيمانهوه سه‌رچاوه‌ى نه‌گرتووه، به‌ڵكو به‌شێكه له‌و بيره‌وه‌رى و ئه‌زمونانه‌ى پێياندا تێپه‌ڕين. له هه‌موو كۆتايى و سه‌ره‌تايه‌كى نوێ‌دا جۆرێك له غيره له‌دايكده‌بێت، كه به‌رامبه‌ره‌كه به‌رگه‌ى ناگرێت، ته‌نيا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌زمى بكات.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بى پۆست