قاسم سوله‌يمانى: "تويته‌كانى تره‌مپ ئه‌ده‌بياتى يانهكانى رابواردنى شه‌وانه‌يه"
فه‌يله‌قى قودس ئاماده‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكايه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ليوا قاسم سوله‌يمانى رايگه‌ياند، "ده‌رياى سوور به هۆى بوونى سوپاى ئه‌مه‌ريكاوه چيديكه ئارام نابێت و فه‌يله‌قى قودس ئاماده‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكايه".
ئه‌مڕۆ سوله‌يمانى له شارى هه‌مه‌دان وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد و تێيدا هۆشدارى دايه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و گوتى: "حسابى ئێوه له‌گه‌ڵ من و فه‌يله‌قى قودسه. نه‌ك هه‌موو هێزه چه‌كدارييه‌كانى ئێران. ئێمه زۆر له‌وه لێتان نزيكترين كه پێشبينى ده‌كه‌ن".
سوله‌يمانى گوتيشى: "ئه‌مه‌ريكا ده‌توانێت شه‌ڕ ههڵبگيرسێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ئێرانه بڕيار له باره‌ى كۆتايهاتنهكهى ده‌دات".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "فه‌يله‌قى قودس به ته‌نيا تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌لامارى ئه‌مه‌ريكاى هه‌يه، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ هێزێكى ديكه‌ى ئێرانى جووڵه‌يان پێ بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێشبينى ده‌كه‌م تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانى جێبه‌جێ بكات و من خۆم وه‌ڵامى ده‌ده‌مه‌وه".
قاسم سوله‌يمانى ئامۆژگارى ترهمپيشى كرد و گوتى: "پێويسته تره‌مپ راوێژ به پێنتاگۆن و هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا بكات له باره‌ى تواناكانى ئێرانه‌وه پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و جۆره له ئێران بكات".
هۆشداريشى دايه ئه‌مه‌ريكا له ئه‌نجامدانى هه‌ر سهركێشييهك و گوتى: "ئه‌گه‌ر چى له ئێستادا ده‌رياى سوور ئارامه، به‌ڵام به بوونى هێزى ئهمهريكايى له ناوچه‌كه چيديكه ئارام نامێنێته‌وه".
قاسم سوله‌يمانى له باره‌ى تويته‌كانى دۆناڵد تره‌مپش سه‌باره‌ت به ئێران گوتى: "ئه‌وه‌ى دهينووسێت ئه‌ده‌بياتى يانهكانى رابواردنى شه‌وانه‌يه" و داواشى له تره‌مپ كرد، "له ئه‌زموونى سه‌رۆكه‌كانى پێش خۆى شت فێر بێت".
قاسم سوله‌يمانى ئاشكراشيكرد، ئه‌مه‌ريكاييه‌كان به شێوه‌يه‌كى كه‌سى و تايبه‌ت داوايان له‌و كردووه، ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه‌يان بۆ بكات هێرش نه‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانيان له عێراق.
سه‌رچاوه: العالم، سى ئێن ئێنى عه‌ره‌بى
ئ.ر