له ژاپۆن به‌رپرسانى ئه‌و گرووپه‌ى پێشبينى كۆتايى جيهانيان ده‌كرد له‌سێداره‌دران
دواى زياتر له بيست ساڵ دادگاييكردن ژاپۆن بكوژى ده‌يان هاووڵاتى له‌سێداره‌دا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ژاپۆن شه‌ش كه‌سى ديكه‌ى له به‌رپرسانى رێكخراوى (ئوم) له سێداره‌دا، كه به هۆى بانگه‌شه‌ى كۆتايى هاتنى جيهانه‌وه ده‌يان كه‌سيان له ميترۆكانى تۆكيۆ كوشتبوو.
له 1995 گرووپێكى ئاينى بچووك، هێرشيان كرده سه‌ر ميتۆى تۆكيۆ و گازى سارينيان له په‌لاماره‌كه‌يان به‌كارهێنا و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتيى گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يان كه‌سى ديكه بريندار بوون.
ده‌سته‌ى ئێزگهكانى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆن له ژاپۆن بڵاويكرده‌وه، رێبه‌رى ئه‌و رێكخراوه و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامه‌كانى كه به گازى سارين هێرشيان كردبووه سه‌ر ميترۆى تۆكيۆ، رۆژى 6ى تهمموز/ يۆليۆى ئه‌مساڵ له‌سێداره دراوون.
شوكو ئهساهارا، سه‌رۆكى ئه‌و گرووپه بوو، كه له‌گه‌ڵ 13 كه‌سى ديكه له‌سێداره دراوه.
هێرشى ئه‌و گرووپه بووه‌ته هۆى كوژرانى 13 كه‌س و برينداربوونى شه‌ش هه‌زار هاووڵاتى ديكه.

ماوه‌ى زياتر له بيست ساڵه پرۆسه‌ى دادگايى كردنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى دادگا بگاته بڕيارى كۆتايى.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا دادگا بڕيارى كۆتايى له باره‌ى دۆسييه‌كه دا و يه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان به زيندانى هه‌تا هه‌تايى و 13ى ديكه‌شيان به له‌سێداره‌دان مه‌حكوم كران.
ئهساهارا، ته‌مه‌نى 63 ساڵه. مامۆستاى يۆگايه. كه‌مێك نابينايه. له 2004دا به 13 تۆمه‌ت تۆمه‌تبار كرا. يه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانى په‌لاماردانى ميترۆى تۆكيۆيه به گازى سارين. دادگاى باڵاى ژاپۆن له 2006 سزاكه‌ى په‌سند كرد.
گرووپى ئوم له 1987 له لايه‌ن ئهساهاراوه دامه‌زراوه.
ئه‌و تۆمه‌تباره بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، به زه‌مه‌ندا گه‌شتى كردووه و داهاتوو ده‌بينێت.

دواى ئه‌وه‌ى ئاينه‌كه‌ى ئهساهارا له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌سند كرا و به ره‌سمى ناسێنرا، ئهساهارا ده‌ستيكرد به گه‌ڕان به ژاپۆندا و كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نگر و ژماره‌يه‌ك وتارى له زانكۆكان پێشكه‌ش كرد.
ئه‌و تۆمه‌تباره بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، جه‌نگى سێيه‌مى جيهانى به‌رپا ده‌بێت و ئه‌مه‌ريكا ژاپۆن داگير ده‌كات و ده‌يكاته زبڵدانى پاشماوه‌ى چه‌كى ناوه‌كى خۆى.
به‌شێك له شوێنكه‌وتوانى ئه‌و ئاينه نوێيه مامۆستاى زانكۆ و قوتابى زانكۆ دێرينه‌كانى ژاپۆن بوون.
سايتى بى بى سى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه ئاينييه بيروباوه‌ڕيان تێكه‌ڵه‌يه‌كه له بۆچوونه‌كانى بوزى و هيندۆسى و پشت به پێشبينييه‌كانى هاتنى رۆژى دوايى ده‌به‌ستن.
رۆژنامه‌ى ژاپۆن تايمز بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئهساهاران له‌و بڕوايه‌دا بووه، هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستى ئه‌وان بكوژرێت، له نه‌فره‌تى ئه‌م جيهانه پاك ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: عربى پوست
ئ.ر