تیتی چارهنووسی خۆی لهگهڵ ههڵبژاردهی بهرازیل یهكلایی كردهوه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بهرازیل بڕیاریی كۆتایی له بارهی تیتی درا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ برازیل بڵاویکردەوە کە گرێبەستی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تا چوار ساڵی دیکە نوێکراوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە دوای دۆڕانی بڕازیل لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی جیهانی رووسیا بەرامبەر بەلجیکا، دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ناوبراو لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، بەڵام دواجار بریار لەسەر مانەوەی درا و تاکو 2022 گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
تیتێ 57 ساڵ لە ساڵی 2016ـەوە راهێنەرایەتی سامبا دەکات و لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی رووسیاش توانی ئەنجامی باش لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەست بێنێت.
