رۆبۆتێك به‌قه‌باره‌ی خانه‌ی گیانه‌وه‌ر بۆ پشكنینی له‌شی مرۆڤ
ئامێره‌كه پێویستی به بارگاویكردن نییه و وزه‌ی روناكی بۆ وزه‌ی كاره‌با ده‌گۆڕێت
K24- هه‌ولێر:
زانایانی په‌یمانگه‌ی "مه‌ساچۆستس"ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌كنۆلۆجیای ئامێره رۆبۆتییه سه‌ربه‌خۆكان له داهێنانێكی نوێ‌دا رۆبۆتێكیان به قه‌باره‌ی خانه‌ی له‌شی گیانه‌وه‌ران داهێنا, كه ده‌كرێت بۆ توێكاری و پشكنینی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كێشانه‌ی تووشی لووله‌ی نه‌وت و غاز ده‌بن، سوودی لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌ندازیارانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه دووپاتیانكرده‌وه، رۆبۆته‌كه هیچ پێویستی به بارگاویكردن نییه، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای وزه‌ی روناكی درووستكراوه و وزه‌ی روناكی ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره‌با و ئه‌و وزه‌یه‌ش به‌شی ئه‌وه‌نده ده‌كات كه سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی به‌وردی كاری پێ بكات و زانیارییه‌كان تۆمار بكات.
ده‌كرێت ئه‌و رۆبۆته له زۆر بواری جیاوازدا به‌كاربهێندرێت، له‌وانه‌ش توێكاری له‌شی مرۆڤ و ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌تی لووله‌كانی نه‌وت و غاز و چه‌ند بوارێكی دیكه، كه پێویستییان به ئامێری وردبین هه‌یه.
توێژه‌ران به‌و هیوایه‌ن كه بتوانن به‌روپێشچوون له‌و داهێنانه نوێیه‌دا بكه‌ن و ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ داهێنانی پێشكه‌وتووتر بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌یشتنی ئامێره‌كان بۆیان كارێكی ئه‌سته‌مه، له‌وانه‌ش كۆئه‌ندامی هه‌رس له مرۆڤ و بواره‌كانی وزه.
وه‌ك زانایانی ئه‌و پرۆسه‌یه دووپاتیانكردۆته‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌و رۆبۆته زۆر ئاسانه، چونكه بچووكی قه‌باره‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ره كه به‌هه‌ر شێوازێك بێت ده‌توانێت به‌ناو شانه‌كانی له‌شی مرۆڤ و درز و كه‌له‌به‌ر و تاوێره‌كاندا گوزه‌ر بكات.
H.B