بومه‌له‌رزه رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند
چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 6.8 كیلۆمه‌تر بووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر ده‌ریای ئیجه‌ی رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا، بومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 11:17 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئیسته‌نبوڵ روویدا.
وه‌ك به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌كه‌وێته دووری 24.68 كیلۆمه‌تر له دوورگه‌ی "قوش ئاداسی" و له قووڵایی 6.8 كیلۆمه‌تر له ئاستی رووی زه‌وی بووه، تائێستاش هیچ زانیاریهیك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B