هه‌ره‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای هێنایه ده‌نگ
ئیبراهیم كاڵن: پێویسته ئه‌مه‌ریكا به سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه بۆئه‌وه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی نه‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
حكوومه‌تی توركیا ره‌خنه‌ی توندی له هه‌ره‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گرت، كه گوتبووی، "ئه‌گه‌ر توركیا به‌زووترین كات ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد نه‌كات، واشنتۆن سزای توند به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنێت".
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، "توركیا له هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌ك نابوورێت و ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری پۆست و نووسینه‌كانی هیچ كه‌سێك"، گوتیشی، "یاسا سه‌روه‌ره و به‌بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی تره‌مپ نووسیویه‌تی، "ناكرێت ئه‌و گوتاره هه‌ره‌شه‌ئامێزانه قبووڵبكرێن كه ئاراسته‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كرێن"، دووپاتیكرده‌وه، "واشنتۆن ناتوانێت ئامانجه گلاوه‌كانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ره‌شه و گوره‌شه‌وه بپێكێنێت".
كاڵن جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا له بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانیدا زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا نه‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌رپرسانی توركیا دوای ئه‌وه هاتوون، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له ئه‌نقه‌ره كرد، ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد بكات و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه، كه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی فه‌تحولا گوله‌ن و تێوه‌گلانی له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی شه‌وی 15ی ته‌ممووزی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ 12 له هاوڕێكانی له ئیزمیر، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیركران.
به‌ر له‌وه‌ی تره‌مپ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له تۆڕی تویته‌ر بڵاوبكاته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له گوته‌یه‌كدا له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئازادییه ئاینییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنیدا، ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد نه‌كات و نه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، توندترین سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنن.
پێنس گوتی: "به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه په‌یامێك ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌رتان قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆن ئازاد بكه‌ن، یانیش ده‌بێت به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان بگرن".
دوێنێش دادگای توركیا بڕیاریدا، له‌جیاتی زیندانیكردنی ناوبراو، له‌ناو خاكی توركیا به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه.
H.B