بەهۆی لاوازی هێڵی ئینتەرنێتەکەی پیاوێک بە تاپڕ هێرشدەکاتە سەر کارمەندانی بنکەیەک

"چەند جارێک داوای خێراکردنی هێلەکەی کردووە"

K24 - هه‌ولێر:

پیاوێک بەناوی مورات، لە شاری عوسمانییەی تورکیا، چەند جارێک دەچێتە بنکەیەکی کۆمپانیایەکی تەلەفۆن و گازندەی خاوی ئینتەرنێتەکەی دەکات، بەڵام کێشەکەی چارەسەر ناکرێت، ئەویش بە چەکەوە هەڵدەکوتێتە سەریان.

رۆژنامەی حوریەتی تورکی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی شوێنی رووداوەکە نووسیویەتی، پیاوە توڕەکە تاپڕێکی پێیە، لە کارمەندانی بنکەکە توڕە دەبێت و گوولەیەکی بەڕووی ئاسمان دەتەقێنێت.

پاش کەمێک پۆلیس دەگاتە شوێنەکە و بە بێ ئەوەی کەس زیانی گیانی پێبگات، هێرشبەرەکە دەستگیردەکەن.

H.J