پرسى كورد و ئيدلب ناكۆكى ده‌خه‌نه نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ
له باره‌ى پرسى ئيدلبه وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاى رووسى (ئيگۆر سوپۆتين)، له رۆژنامه‌ى (نيزاڤيسيمايا گازێتا) له باره‌ى ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكى نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ سه‌باره‌ت به سووريا، به تايبه‌تيش له باره‌ى پرسى ئيدلب و دۆزى كورده‌وه وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى (بريكس) له باشوورى ئه‌فريقا، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه. به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان ململانێكانى سووريا گرنگترين ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
توركيا نيگه‌رانه له‌وه‌ى ئه‌سه‌د هێرش بكاته سه‌ر دوا قه‌ڵاى ميليشيا نه‌ياره‌كانى كه به گشتى كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونى توركياوه. ئه‌نقه‌ره‌ش رهتيناكاتهوه، ميليشياى توندڕه‌و له ئيدلب دا هه‌ن. به‌ڵام نيگه‌رانى ژێرخانى به‌رهه‌ڵستكارانه، كه توركيا پشتيوانيان ده‌كات.
توركيا له كۆتايى مانگى ئابى ساڵى رابردوودا له سوچى رووسيا، گه‌ڵاڵه‌يه‌كى نوێى پێشكه‌شكرد. تێيدا داوايكردبوو، ئيداره‌يه‌ك له ژێر چاودێرى ميليشيا راهێنراوهكانى سه‌ر به سوپاى توركيا پێكبهێنرێت.
سه‌باره‌ت به يه‌كپارچه‌يى سووريا، رووسيا و توركيا هه‌ماهه‌نگن. به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د نييه. ئه‌و گرووپانه‌ش دژى بهشارن هێشتا له ئيدلبه‌وه جموجۆڵيان هه‌يه. ده‌كرێت بوترێت ئه‌و شاره به ته‌واوى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركيايه. هه‌ربۆيه له‌شكركێشى سوپاى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئيدلب زۆر ئاڵۆزه. توركيا ئێستا چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش ده‌كات، بزانێت هێزه كوردييه‌كان ده‌چنه پاڵ ئه‌سه‌د، يان ناچن. نيگه‌رانى ئه‌و پهيوهنديانهيه.
توركيا ترسى له‌وه هه‌يه، رووسيا و ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به كێشه‌ى كورد له سووريا بگه‌نه رێككه‌وتنێك. كێشه‌ى دووه‌ميش ئيدلبه، كه سووريا سووره له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى بۆ ناوچه‌كه. به‌ڵام توركيا ده‌يه‌وێت به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بووه رێگرى له‌وه بكات. ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ درووستبوونى كێشه له نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌دا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ