سه‌له‌فييه‌كى ئه‌ڵمانيى ريزه‌كانى داعش كوژرا
لايه‌نه ئه‌منييه‌كانى ئه‌ڵمانيا دڵنيابوونه‌وه له كوژرانى ره‌زا سيام
K24 – هه‌ولێر:
دواى ساڵێك له ناڕوونى، لايه‌نه ئه‌منييه‌كانى ئه‌ڵمانيا دڵنيابوونه‌وه له كوژرانى ره‌زا سيام، سه‌ركرده‌ى داعش، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى ئه‌ڵمانياى هه‌بوو.
ره‌زا سيام پێشتر، وه‌ك يه‌كێك له سيمبوڵى سه‌له‌فييه‌كانى ئه‌ڵمانيا ده‌ناسرا. ئه‌و به ره‌چه‌ڵه‌ك ميسرى بوو، دواى ئه‌وه‌ى چووبووه ئه‌ڵمانيا له‌و وڵاته ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى ئه‌ڵمانى پێ درابوو.
ناوبراو دواى سه‌رهه‌ڵدانى داعش په‌يوه‌ندى به‌و رێكخراوه‌وه كردبوو، به مه‌به‌ستى ژيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش خۆى گه‌ياندبووه مووسڵ.
سوپاى عێراق رايگه‌ياندووه، ره‌زا سيام، ساڵى رابردوو، له ميانى شه‌ڕى سوپا له دژى داعش له مووسڵ كوژراوه.
ره‌زا سيام، يه‌كێك بوو له رێبه‌رانى مزگه‌وتى سه‌حابه له گه‌ڕه‌كى فيدينگى به‌رلين و له 2012ه‌وه ئه‌و وڵاته‌ى به‌جێهێشتبوو بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه بكات.
سه‌ره‌تا له لايه‌ن داعشه‌وه كرابووه به‌رپرسى ديوانى خوێندن له مووسڵ.
هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى ره‌زا سيام له ئه‌ڵمانيا مابوونه‌وه و به‌رده‌وام له رێى ئينته‌رنێت و مۆبايله‌وه په‌يوه‌ندى پێيانه‌وه نه‌پچڕاوه.
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندووه، تا ئێستا 150 هاووڵاتى ئه‌ڵمانى كه په‌يوه‌نديان به داعشه‌وه كردبوو، له عێراق و سووريا كوژراوون.