بۆ هه‌ر پۆستێكی ئیسنتاگرامهكهی یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت
دوای ئه‌ویش كچێكی عێراقی زۆرترین بڕه پاره بۆ رێكلام وه‌رده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
كایلی جینه‌ر، خوشكی كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی به‌رنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكا، ته‌مه‌نی 20 ساڵه، خاوه‌ن كۆمپانیای تایبه‌ت به جوانكارییه و سه‌رمایه‌كه‌شی به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
كایلی، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر پۆستێكی رێكلامی، له ئینستاگرامه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، كه نزیكه‌ی 111 ملیۆن فۆلۆوه‌ری هه‌یه، بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش به گرانترین رێكلامی ئه‌لیكترۆنی داده‌نرێت.
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكا، كایلی به بچووكترین ملیاردێر له جیهان وه‌سفكردووه و وێنه‌كه‌شی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.

له دوای ئه‌ویش، هودا قه‌تان، شاره‌زای بواری جوانكارییه و عێراقییه، ئه‌ویش له ئیسنتاگرامهكهی 26 ملیۆن فۆلۆوه‌ری هه‌یه، له به‌رامبه‌ر هه‌ر پۆستێكی رێكلامیش، 33 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.

هه‌رچی بێلا حه‌دید، كچه نمایشكاری فه‌له‌ستینی، كه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، ئیسنتاگرامهكهی 19 ملیۆن فۆلۆوه‌ری هه‌یه و له به‌رامبه‌ر هه‌ر رێكلامێك له ئینستاگرامه‌كه‌ی، 27 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.

كیارا فیراگنی ئیتاڵی، شاره‌زای بواری جوانكارییه، 13 ملیۆن فۆلۆوه‌ری هه‌یه و بۆ هه‌ر رێكلامێكیش، كه له ئینستاگرامه‌كه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه، 20 هه‌زار دۆلار وه‌ده‌گرێت.
سه‌رچاوه: العربیة
ا. م