هۆكاری سوێری ئاوای زه‌ریاكان چییه؟
له‌گه‌ڵ داخورانی گاشه‌به‌رد و تاوێره‌كان كانزاكانیش جیاده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر كاتێكی زۆر له‌ناو زه‌ریاكان به‌سه‌ربه‌ریت و به‌راوردێك له‌نێوان ئاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوی سه‌ر وشكانی بكه‌یت، جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوانیان تێبینی ده‌كه‌یت و رێژه‌ی خوێیهكانیان بۆت ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌كاتێكدا زه‌ریا و ده‌ریاكان نزیكه‌ی 70%ی رووبه‌ری گۆی زه‌وی پێكده‌هێنن و 97%ی ئاوی هه‌ساره‌ی زه‌وی تێیاندا كۆبووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی به‌رزی ئاستی خوییهكان له‌ناویان بۆ خواردنه‌وه ناشێت.
- هۆكاری سوێری ئاوی زه‌ریاكان له‌چییه؟
له‌ئه‌نجامی داخورانی زه‌وی و پێكهاته‌كانی خوییهكان به‌رهه‌مدێن، كاتێكیش خوێیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌و بارانه ده‌بارێت كه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی تواوه‌ی تێدایه.
له‌گه‌ڵ داخورانی گاشه‌به‌رد و تاوێره‌كان، كانزاكانیش جیاده‌بنه‌وه، كه زۆربه‌ی ئه‌و كانزایانه له كلۆریدی سۆدییۆم پێكهاتوون و دواتر له‌ڕێگه‌ی چه‌م و رووباره‌كانه‌وه بۆ زه‌ریاكان ده‌گوازرێنه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی كلۆریدی سۆدیۆم زۆربه‌ی خوێی ناو ئاو پێكههێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كانزاكانی دیكه‌ی وه‌ك مه‌گنیسیۆم، كالسیۆم و پۆتاسیۆمیش له ئاوه سوێرهكاندا ده‌توێنه‌وه.
- رێژه‌ی خوێ له هه‌موو زه‌ریاكاندا وه‌ك یه‌كه؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر زه‌ریایه‌ك رێژه‌یه‌كی جیاوازتر له زه‌ریایه‌كی دیكه خوێی تێدایه، هه‌روه‌ها له‌ناو ئاوی زهریایێكی دیاریكراویشدا ئاستی سوێری له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازه.
به‌گوێره‌ی دامه‌زراوه‌ی "Scripps Institution of Oceanography"، به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی 35 گرام خوێ له‌ناو هه‌ر كیلۆگرامێك ئاوی سوێردا هه‌یه.
زه‌ریای هێمنیش كه گه‌وره‌ترین و قووڵترین زه‌ریای سه‌ر زه‌وییه و ده‌كه‌وێته نێوان ئاسیا و ئوستراڵیا له رۆژئاوا و هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور له رۆژهه‌ڵاته‌وه، سوێرترین زه‌ریایه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری به‌هه‌ڵمبوون تێیدا روو ده‌دات، كه ده‌بێته هۆی زیاتر چڕبوونه‌وه و سوێربوونی ئاوه‌كه‌ی.
- بۆچی ئاوی رووباره‌كان سوێر نییه؟!
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ڕژێنه ناو زه‌ریا و ده‌ریاكان له چه‌م و رووباره‌كانه‌وه دێن، بۆیه له‌وانه‌یه ئاوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش سوێر بێت! ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی راست بێت!.
نوێبوونه‌وه‌ی چه‌م و رووباره‌كان دوای باران بارین ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خوێیه‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ زه‌ریا و ده‌ریاكان، هه‌ر ئه‌مه‌ش كه ده‌بێته هۆی كڵهكهنهبوونی خوییهكان له‌ناو ئاوی رووباره‌كان.
به‌گوێره‌ی ئیداره‌ی نیشتیمانی بۆ زه‌ریا و به‌رگه‌هه‌وا و به‌پێی پێوه‌ره‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان، ساڵانه رووباره‌كان 4 ملیار ته‌ن خوێی تواوه ده‌گوازنه‌وه ناو زه‌ریاكان.
له‌كۆتاییدا ده‌كرێت بگوترێت، زۆربه‌ی ئاوه‌كانی سه‌ر زه‌وی، به ئاوی بارانیشه‌وه به‌ڕێژه‌ی جیاواز خوێ و كانزای تێدایه.
H.B