به‌ڤیدیۆ.. هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی سیسته‌می مووشه‌كی حووسیه‌كانیان له یه‌مه‌ن خاپوور كرد
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی: پێگه‌ی سیسته‌می مووشه‌كی بالیستی حووسیهیكانمان له سه‌عده له‌ناوبرد
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رپه‌رشتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانیان پێگه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی حوسییه‌كانیان له شاری سه‌عده‌ی یه‌مه‌ن كردۆته ئامانج و سیسته‌مه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوبردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ناڵی ئه‌خباریه‌ی سعوودیه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه، كه ساته‌كانی به‌ئامانجكردنی سیسته‌می مووشه‌كه بالیستییه‌كانی حووسیه‌كان له شاری سه‌عده نیشان ده‌دات.
فيديو | استهداف موقع منظومة صواريخ باليستية في #صعدة #الإخبارية #اليمن pic.twitter.com/W9bEUEl8Es
— قناة الإخبارية (@alekhbariyatv) July 29, 2018
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی هه‌رگیز رێگه نادات حووسیه‌كان ببنه خاوه‌نی ئه‌و توانا سه‌ربازیانه‌ی كه هه‌ره‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كات.
#التحالف: لن نسمح للميليشيات الحوثية بالحصول على قدرات عسكرية تهدد الأمن الإقليمي #الإخبارية
— قناة الإخبارية (@alekhbariyatv) July 29, 2018
پێشتریش هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رپه‌رشتی سعوودیه چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی رۆژئاوای یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه، كهلهژێر كۆنترۆڵی گروپی ئه‌نساروڵڵا "حووسییه‌كان"ـه.
وه‌ك رۆیته‌رز له سه‌رچاوه ناخۆییه‌كانی حوده‌یده بڵاویكردۆته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان كردووه، سه‌ره‌تا بنكه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به حووسیه‌كانیان له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه و كارگه‌یه‌كی درووستكردنی پلاستیك له باكوور و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توحهیتا و زوبێد له باشووری به‌نده‌ره‌كه‌یان كردۆته ئامانج.
دوای ئه‌وه‌ی له به‌نده‌ری حوده‌یده كه به شاده‌ماری گه‌یاندنی پێداویستی بۆ لێقه‌وماوانی یه‌مه‌ن داده‌ندرێت، چه‌كدارانی حووسی دوو كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سعوودییه‌یان كرده ئامانج، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره چڕ كردۆته‌وه.
H.B