سه‌رتاشێك "گوێچكه‌ی منداڵێك لێده‌كاته‌وه"
منداڵه‌كه داوا له دایكی ده‌كات گوێچكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه هه‌ڵگرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك كه له سه‌رتاشخانه‌یه‌ك كارده‌كات ڤیدیۆیه‌كی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه كاتێك پرچی منداڵێك چاك ده‌كات تووشی شۆكی ده‌كات و ده‌ڵێت گوێتم بڕیوه له‌كاتی پرچ چاككردنهكهدا و گیراوه‌یه‌كی سووری وه‌ك خوێن له گوێی و ده‌موچاوی ده‌دات.
ئه‌و سه‌رتاشه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا پاش ئه‌وه‌ی گوێی منداڵه‌كه سوور ده‌كات و پێی ده‌ڵێت گوێتم بڕیووه، بۆ جارێكی دیكه گوێیه‌كی ده‌ستكرد ده‌خاته خواره‌وه‌و ده‌ڵێت: "گوێت به یه‌كجاری لێبوویه‌وه".
له‌و كاته‌دا منداڵه‌كه هاوار ده‌كات و به ده‌نگێكی به‌رز داوا له دایكی ده‌كات گوێچكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵگرێته‌وه. به‌ڵام دواجار ئاماده‌بووان پێده‌كه‌نن و بۆ منداڵه‌كه ئاشكرا ده‌بێت كه گاڵته‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه‌و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له ترس و دڵه‌راوكێ ده‌ستده‌كات به پێكه‌نین و ئاسووده‌یی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه".