ئاسانترین و بە چێژترین شێوازی ئامادەکردنی برۆکلی
کاتێکی کەمی پێویستە بۆ ئامادەکردنی
K24- ههولێر:
برۆکلی یەکێکە لە سەوزە زۆر بە سوودەکان، بەڵام رەنگە بۆ هەندێک کەس تام و چێژی هێندە دڵگیرنەبێت تا بتوانێت لانی کەم هەفتەی دووجار بیخوات.
باشترین شێوەی ئامادەکردن و خۆشکردنی برۆکلی بزانە، لەگەڵ تەواوی ئەو کەرەستانەی پێویستە بەكاریان بھێنی.
ئەو شتانەی پێویستت دەبن:
برۆکلی(تەنها بەشی سەرەوەی)
یەک کەوچک رۆنی زەیتون
یەک چارەگە کەوچک خوێ
یەک چارەگە کەوچک هاڕاوەی بیبەری سوور
یەک چارەگە کەوچک هاڕاوەی بیبەری رەش
چۆنییەتی ئامادەکردن:
برۆکلییەکە لەگەڵ رۆنی زەیتوون، خوێ، بیبەرە سوور و رەشەکە بە دەست جوان تێکەڵ بکە. پاشان، پلەی گەرمی فڕنەکە بۆ 215 پلەی سیلیزی زیادبکە و برۆکلیەکەی تێبکە. ماوەی 15 خولەک با برۆکلییەکە لەناو فڕنەکە بمێنێتەوە.
لە دوای هێنانە دەرەوەی برۆکلییەکە، دەتوانیت بۆ زیادکردنی تام و چێژی زیادتر، بە ئارەزووی خۆت ئاوی لیمۆ، پەنیری پارمیزان، حومس، یان سۆس لەگەل برۆکلییەکە تێکەڵ بکەیت.
H.J