"داعش ده‌ست به كرده‌ی چه‌ته‌گه‌ریی ده‌كات"
داعش ژیان له خه‌ڵكی ناوچه رزگاركراوه‌كان تاڵ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق ئه‌وه‌یان بۆ سه‌لماوه كه كرده تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی داعش له شاره‌كانی باكوور و رۆژئاوای عێراق زۆر زیادیانكردووه و نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی سڤیل، به‌ڵكو هێزه ئه‌منییه‌كانیشیان كردووه‌ته ئامانج و له‌وه‌ش زیاتر كار گه‌یشتووه‌ته به‌ئامانجكردنی هه‌موو ژێرخانه‌كانی ناوچه رزگاركراوه‌كان، وه‌ك پرۆژه‌كانی ئاو و كاره‌با و كێڵگه‌ی غاز و نه‌وت و ته‌نانه‌ت ئه‌و بۆری و تانكهرانهیشی ده‌یگوازنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یش گه‌یشتووه‌ته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیاینهی كه خوازیارن له‌و ناوچانه‌دا كاربكه‌ن.
ئه‌و شێوازانه‌ی داعش له هێرشه‌كانیاندا به‌كاریده‌هێنن، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی عێراق به كرده‌وه‌ی چه‌ته‌گه‌ریی ناویان ده‌به‌ن، به‌و واتایه‌ی له شوێنێك ده‌ده‌ن و ده‌ڕۆن و ده‌گه‌رێنه‌وه ناوچه بیابانه‌كان و له‌وێ باره‌گایان دامه‌زراندووه و له‌و هه‌موو ئۆپراسیۆنهیشی به ناوی جیاجیا كراوه‌ته سه‌ریان توانیوویان خۆیان بشارنه‌وه، هه‌ر چه‌نده خه‌ڵكی ناوچه رزگاركراوهكانیش هاوكارییه‌كی زۆری هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی داعش رزگارببن، به‌ڵام هێشتا چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی روون ده‌رده‌كه‌ون و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر ناوچه‌كان.
ته‌نانه‌ت هه‌فته‌ی رابردوو له شارۆچكه‌یه‌كی باشووری كه‌ركووك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك و پیاوه‌كه و سێ منداڵیان كوشتووه، پاش دزینی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان ژنه‌كه و كچه‌كه‌ی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان جێهێشتووه. پاش رۆژێكیش له‌و هێرشه، به‌هه‌مانشێوه له نزیكی شاری مووسڵ، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه ژماره‌یه‌ك پیاوی سه‌ر به هۆزی شه‌مه‌ری تێدا بووه‌و هه‌ر هه‌موویانیان كوشتووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی دیاری عێراقی كه له ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كارده‌كات، چه‌كدارانی داعش زیاتر له 30 هێرشیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له چوار هه‌فته له باكوور و رۆژئاوای عێراق ئه‌نجامداوه. به پاساوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی هۆزه‌كان هاوكاریی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیان كردووه له‌و هێراشانهدا كراونه‌ته ئامانج و جیا له‌وه‌ی كوشتوویانن، پاره‌كانیشیان دزیوون".
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت: "ئێستا داعش ته‌نها رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه، به‌ڵكو بوونه‌ته چه‌ته بۆ دزیكردن له عێراق".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "20 هێرشی دیكه كراوه‌ته سه‌ر ژێرخانی ناوچه جۆراوجۆره‌كان و له‌لایه‌ن 7 كۆمپانیاوه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه و تیرۆریسته‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردوون ئه‌گه‌ر بێت‌و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن: "هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و كه‌سانی نادیار داوای پاره‌یان لێكردوون بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان بدرێت له ناوچه تازه رزگاركراوه‌كاندا كاربكه‌ن".
حه‌ربیه خالید جبووری ته‌مه‌ن 59 ساڵان به رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دیدی گوتووه: "چه‌كدارانی داعش هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌یان له‌به‌ر چاویدا كوشتووه، شه‌و هاتوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی و جلوبه‌رگی سوپای عێراقیان له‌به‌ركردووه و هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د، سه‌عد، وه‌لید) له‌گه‌ڵ باوكیان به‌ناوی عه‌بدوڵڵا له ژوورێكدا بهستوونهتهوهو دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند خوله‌كێك قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاواریان ده‌كرد به‌سه‌ریاندا و پێیان ده‌گووتن "كافر و پیاوكوژه‌كان" و دوایی هاتنه باخچه‌ی ماڵه‌كه و ته‌قه‌یان لێ‌كردن و كوشتن‌یان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جگه له‌وه هه‌رچی شتێكی به‌نرخ له ماڵه‌كه‌ماندا بوو بردیان، هه‌موو تاوانی ئێمه‌ش ئه‌وه‌بووه كاتێك هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراق هاتوونه‌ته‌وه ناوچه‌كه‌مان، پیاوه‌كه‌م و منداڵه‌كانم به‌خێرهاتنه‌وه‌یان كردوون".