سێ وه‌زیری دیكه ده‌كه‌ونه تۆڕه‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه
هه‌نگاوه‌كه دره‌نگ وه‌خته و ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌عییه‌ت قایل بكات

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 30/7/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه، 3 وه‌زیری دیكه له كار دوورده‌خاته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه، ئه‌و كۆمیته وه‌زارییه‌ی پێش چه‌ند رۆژێك بۆ لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی حكوومه‌ت پێكهێنرا، بڕیاری هاوشێوه‌ی وه‌زیری كاره‌با به‌سه‌ر چه‌ند وه‌زیرێكی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوازرییه‌كانی دیكه‌دا ده‌سه‌پێنن، چونكه گه‌نده‌ڵییان كردووه‌و كه‌مته‌رخه‌م بوون. پێده‌چێت وه‌زیره‌كانی ته‌ندرووستی و شاره‌وانییه‌كان و په‌روه‌رده‌ش بگرێته‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت، وه‌زیری كاره‌با له كاره‌كه‌ی سڕ ده‌كرێت"، هه‌ر چه‌نده هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یاند كه ئایا په‌یوه‌سته كێشه‌ی پشكپشكێنه كه پێش دوو ساڵ وه‌زاره‌ته‌كه له وێستگه‌كانی كاره‌با په‌یڕه‌وی كرد یان نا؟.
ئه‌لمه‌دا نوسیوویه‌تی "پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌رده‌م بێت له لێپرسینه‌وه له چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری كه خه‌ڵكی پارێزگاكانی باشووری عێراق دژیان هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ نیشاندانی ئیراده‌ی خۆیه‌تی تا بیسه‌لمێنێ به‌و شێوه‌یه وڵات به‌ڕێوه ده‌بات كه مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌یه‌وێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه بگه‌یێنێت كه توانای لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌نده‌ڵكاران هه‌یه".
سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا هه‌ڵسه‌نگاندن و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان بكات به‌هۆی جۆری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و لیژنه‌یه‌كیشی بۆ بونیاتنانه‌وه‌و خزمه‌تگوزاریی پارێزگاكان درووستكرد. ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كاره‌كانی به لێپرسینه‌وه له وه‌زیری كاره‌با ده‌ستپێكرد كه پێش دوو هه‌فته عه‌بادی فه‌رمانیدا بینێرێته سعوودییه تا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودییه گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر دوو وڵات بكه‌ن".
فه‌رید ئیبراهیمی په‌رله‌مانتاری پێشوو له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی عه‌بادی ده‌ڵێت: "هه‌نگاوه‌كانی عه‌بادی دره‌نگ كه‌وتووه، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته هۆشدارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان كار بكه‌ن".