راهێنه‌ری بایرن میونشن به په‌یامێك ریال مه‌درید شۆك ده‌كات
نیكۆ كۆڤاچ شكستی به پلانی ریال مه‌درید هێنا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا چوونی لیڤاندۆڤسكیان بۆ ریال مه‌درید به نزیك وه‌سف ده‌كرد، به‌ڵام راهێنه‌ری بایرن میونشن چاره‌نووسی هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندییه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه.
لە دوو رۆژی رابردوو دەنگۆی رۆیشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە بایرن میونشنەوە بۆ ریال مەدرید گەرم بوو، بەڵام نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری بایرن میونشن سنوورێکی بۆ ئەو دەنگۆیانە دانا و رایگەیاند لیڤاندۆڤسکی هەر لە بایرن میونشن دەمێنێتەوە و ناچێتە هیچ شوێنێکی دیکە.
کۆڤاچ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی رایگەیاند، لیڤاندۆڤسکی هەر لە بایرن دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندبوو لیڤا دەیەوێت بایرن بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، تەنانهت دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردووش لیڤا حەزی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکە درکاند، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی بەرپرسانی بایرن.
جگە لە ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتدیش هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی پێشووی بۆرووسیا دۆرتمۆند دەدات.