بلاته‌ر نهێنییه گه‌وره‌كه‌ی له باره‌ی مۆندیالی 2022 ته‌قانده‌وه
بلاته‌ر نهێنی به‌خشینی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به وڵاتی قه‌ته‌ری ئاشكرا كرد

سێپ بلاته‌ر سه‌رۆكی پێشووی فیفا نهێنییه گه‌وره‌كه‌ی له باره‌ی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ئاشكرا كرد و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووی فره‌نسا گه‌ڕانده‌وه.
بلاته‌ر كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی فیفای كردووه له تویتێكدا نووسیویه‌تی: وڵاتی قه‌ته‌ر به‌هۆی نیكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووی فره‌نسا مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022ـی به‌ده‌ستهێنا.
بلاته‌ر ئه‌وه‌شی نووسیوه: ساركۆزی بۆ یارمه‌تیدانی وڵاتی قه‌ته‌ر، میشێڵ پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یوێفای راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ بۆ قه‌ته‌ر كۆبكاته‌وه.
بلاته‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی ساركۆزی نه‌با، ئه‌مریكا مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022ـی به‌ده‌ست ده‌هێنا.
جۆسێف سێپ بلاته‌ری 82 ساڵ، به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یوێفا له‌لایه‌ن دادگای وه‌رزشییه‌وه له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه.
بلاته‌ر له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فیفا به چه‌ندان گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلا بوو، له‌وانه وه‌رگرتنی به‌رتیل له سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا محه‌مه‌د بن هه‌مام به هۆكاری به‌خشینی مۆندیالی 2022 به وڵاتی قه‌ته‌ر، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بلاته‌ر به به یاریكردن به تیروپشكه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی فیفاش تاوانبار كرا بوو.
