كریستیانۆ جگه‌ له‌ یوڤی، بۆ یانه‌كانی دیكه‌ی ئیتاڵیاش بۆته‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت

كریستیانۆ بازاڕی سه‌رجه‌م یانه‌كانی سێریا ئه‌ی خۆش كردووه‌

کریستیانۆ رۆنالدۆ بێجگە لە یانەی یوڤێنتوس، خێر و بیری بۆ یانەکانی دیکەی سێریائەی ئیتاڵیاش هەبووە.

بە هۆی بوونی کریستیانۆ رۆنالدۆی پۆرتوگالی لە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا، یانەی كیڤۆ ڤێرۆنا کە یەکەم یارییان لە وەرزی نوێ بەرامبەر ئەو یانەیە، بریاریانداوە کە نرخی بلێتی ئەم یارییە زیدا بکەن، بە جۆرێک کە ئەو بلێتانەی وەرزی رابردوو بە 30 یۆرۆ فرۆشراون، ئێستا نرخەکەیان بۆتە 50 یۆرۆ. هەروەها بلێتە تایبەتەکانیش کە وەرزی رابردوو نرخیان 40 یۆرۆ بو، ئەو وەرزە بۆ یاری یەکەمیان بەرامبەر خانمە پیرەکە بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە 70 یۆرۆ.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌ هاوینی ئه‌مساڵ به‌ 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ یانه‌ی یوڤێنتۆس بووه‌ گرانبه‌هاترین یاریزان له‌ مێژووی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا.