به ڤیدیۆ بۆ یه‌كه‌مجار.. كازم ساهیر باسی كاره‌با و ئاوی عێراق ده‌كات
كه‌می خزمه‌تگوزاری له عێراق كازم ساهیریشی هێنایه ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار، كازم ساهیر هونه‌رمه‌ندی دیار و ناوداری عێراقی، باس له باردۆخی ناوخۆی عێراق و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر شانۆی "بیت ا‌لدین"ی لوبنان، كه بۆ 19همین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك كۆسنێرتی تێدا سازده‌كات.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده، كه زۆرجار له پێشه‌كی كۆنسێرته‌كاندا، وشه و تێكستی ناسك و خۆشه‌ویستی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و دڵی عاشقانی خۆی خۆش ده‌كات، ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی جیاواز، باسی كه‌می ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی كرد له عێراق و روونی كرده‌وه كه هاووڵاتیان به ده‌ست گه‌نده‌ڵی حكوومه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌و ئه‌ستێره دره‌وشاوه عێراقییه گوتیشی: "دڵنیام كه ده‌نگی ئه‌و ئاهه‌نگه ده‌گات، به‌داخه‌وه كه ئێستا عێراق كاره‌بای نییه".
كازم ساهیر له‌به‌رده‌م هه‌زاران ئاماده‌بووانی كۆنسێرته‌كه‌ی گوتی: ئه‌و گه‌له مه‌زنه وێڕای ژیانه كوڵهمهرگهییهكهی، داهێنه‌ر و خاوه‌ن ره‌وشت و گه‌وره و مرۆڤدۆستن، خاوه‌ن په‌یامێكی خۆشه‌ویستی و ئاشته‌وایین بۆ هه‌موو جیهان".
وه‌ك وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ساهر زۆر كه‌م خۆی له باسكردنی بواری سیاسه‌ت ده‌دات به گشتی، به‌ڵام له‌لایه‌ن ههودارانییهوه دووچاری ره‌خنه بووه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان رایده‌گه‌یه‌نن، له‌و باسه‌دا دره‌نگ كه‌وتووه و به گوێره‌ی پێویستیش پشتگیری گه‌له‌كه‌ی نه‌كردووه.
ا. م