فه‌تح به مه‌رج هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات
به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانێتی كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا فه‌تح داوای پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی مه‌رجه‌كانی هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی ئاشكرا ده‌كات، كه گرنگترین ئه‌و مه‌رجانه پێدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانه به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی فه‌تح.
"مه‌وازین نیوز"، كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی نزیك له هاوپه‌یمانی فه‌تحه و هه‌میشه بانگه‌شه بۆ ئه‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه ده‌گوترێت سه‌ر به ئێرانن، له‌سه‌ر زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاویكرده‌وه، "گفتوگۆكانی نێوان فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رده‌وامن و دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان، خواستێكی زۆریان بۆ راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان خۆیان هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیكرده‌وه، "هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ئاشكرا مه‌رجه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی یاسا و به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجه، پێویسته كوتله‌كه‌ی مالكی لاری له‌سه‌ر پێدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به كوتله‌كه‌ی عامری نه‌بێت، له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی یاساش ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌وان بمێنێته‌وه كه ماوه‌ی 12 ساڵه كۆنترۆڵیانكردووه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو سه‌عد مه‌تڵه‌بی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكدا جه‌ختی كرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان سووره له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فه‌تح بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی.
H.B