توركيا ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی سووریا ده‌كات
گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ژێر ناوی "سوپای فه‌تح" هێزێكی نوێ له باكووری سووریا پێكده‌هێنن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری ره‌وابت بۆ تویژینه‌وه و راگه‌یاندن، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له گروپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كان له باكووری سووریا كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، رایانگه‌یاند، گروپه‌كانیان سه‌رقاڵی پێكهێنانی سوپایه‌كی گه‌وره‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم، كه پێشبینی ده‌كرێت دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له باشووری رۆژئاوای سووریا له رۆژانی داهاتوودا، سوپای سووریا روو له پارێزگای ئیدلب بكات.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژهیانپێكردووه، بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی سوپایه‌كی گه‌وره‌دا له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌نقه‌ره بووه، كه پێشتر ئه‌نقه‌ره جه‌ختی كردبووه‌وه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئیدلب له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، واتای لادانه له رێڕه‌وی ئه‌ستانه كه هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئێرانیش تێیدا به‌شدارن.
راپۆرته‌كه ئاشكراشیكرد، ئه‌و سوپایه كه به‌ناوی "سوپای فه‌تح" راگه‌یه‌ندراوه، هه‌ریه‌ك له گروپه‌كانی ده‌سته‌ی "ته‌حریر شام" كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، "به‌ره‌ی ته‌حریر سووریا" كه‌له‌لایه‌ن ئهحرارول شامه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به‌ره‌ی نیشتیمانی و جه‌یشول ئیسلام و سوپای ئازادی ئیدلب پێكهاتوون.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ژماره‌ی چه‌كدارانی سوپا نوێیه‌كه "سوپای فه‌تح" 75 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕكردووه و ئامانج لێی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده و، به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاوازدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش، میحوه‌ره‌كانی باشوور و رۆژئاوای حه‌له‌ب، رۆژئاوای ئیدلب و ده‌وروبه‌ری لازقییه و، ئه‌ركیان له هه‌ریه‌ك له‌و میحوهرانهش دیاریكراوه.
له‌باره‌ی پێكهاته‌ی ئه‌و سوپایه نوێیه سه‌نته‌ری ره‌وابت بۆ تویژینه‌وه‌ی نووسیویه‌تی، ئه‌و سوپایه كۆپیه‌كی ئه‌و پێكهاته‌یه "سوپای سووریای ئازاد" كه توركیا له ساڵی 2014 سه‌رپه‌رشتی پێكهێنانی كردبوو و دواتر به‌هۆی ململانێی نێوان گروپه‌كان له‌سه‌ر هه‌ژموون هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پله باڵاش له ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری به‌و سه‌نته‌ره‌ی راگه‌یاندووه، "پرۆسه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی سوپای فه‌تح به‌ر له چه‌ند مانگێك ده‌ستی پێكردووه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌شیان بۆ دیاریكردنی چوارچێوه‌ی گشتی سوپا و ئه‌ركی فه‌رمانده‌كانیان ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گروپانه له‌خۆ ده‌گرێت، كه له حه‌مس، غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و ده‌رعاوه هاتوون و په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی سوپای فه‌تحه‌وه كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه بۆ پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئاشكرایكردووه، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانده‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له سنووری ئیدلب، له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆببنه‌وه و وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواكاری توركیا سازده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌ندین جار له‌م ماوه‌یه‌دا حكوومه‌تی سووریا جه‌ختی كردۆته‌وه، دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی نێوان سوپای ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی داعش له حه‌وزی یه‌رمووكی سه‌ر به پارێزگای ده‌رعا، به‌منزیكانه هێزه‌كانیان به‌ره‌و ئیدلب هه‌نگاو ده‌نێن.
H.B