دواجار تره‌مپ بزه‌یه‌كی بۆ ئێران هاته سه‌ر لێو
تره‌مپ: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێران بیانه‌وێت له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ سازكردنی هه‌ر دیدارێك له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی نیشاندا، به‌ڵام به‌بێ بوونی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جۆزیبی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، كه له كۆشكی سپی رێكخرا، تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئاماده‌یه دیدار له‌گه‌ڵ رۆحانی سازبكات؟ دووپاتیكرده‌وه، "ده‌توانم له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك دیدار سازبكه‌م، من باوه‌ڕم به دیدار و چاوپێكه‌وتن هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌گ دێنه ئاراوه".
تره‌مپ له درێژه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گوتی، "هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێرانی بیانه‌وێت له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم، به‌ڵام نابێت هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دیدارانه دیاریبكرێن".
ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی قاسم به‌هرامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاتووه، كه ئه‌مرۆ دووپاتیكرده‌وه، له‌م قۆناغه‌دا دانوستانكردن له‌نێوان تاران و واشنتۆن كارێكی مه‌حاڵه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "واشنتۆن بێمتمانه‌یی خۆی پشتڕاست كردۆته‌وه".
H.B