پیاوێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر هاوسه‌ری پێشووی
سزای 18 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی و تۆماركردنی ڤیدیۆی رووتی هاوسه‌ری پێشووی، پیاوێكی تورك سزای 18 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵیكی رۆژنامه‌ی "حورییه‌تی توركی" پیاوێك له شاری ئه‌نتاڵیا، هاوسه‌ری پێشووی، كه لێی جیابووه‌ته‌وه، رازی كردووه به‌وه‌ی بیباته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی و له‌وێ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی هاوبه‌شی نێوانییان بكه‌ن له دوای جیابوونه‌وه‌یان.
له‌وێش پیاوه‌كه، وێڕای ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنه‌كه، به رووتیش چه‌ند وێنه و ڤیدیۆییه‌كی ده‌گرێت، له به‌رامبه‌ریشدا ژنه ته‌مه‌ن 32 ساڵییه‌كه، له بنكه‌یه‌كی پۆلیس سكاڵا له‌سه‌ر هاوسه‌ری پێشووی تۆمار ده‌كات.
ژنه‌كه به پۆلیسی رایگه‌یاندووه، هاوسه‌ری پێشووی، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی بكات، ئه‌ویش چووه، به قسه‌ی ژنه‌كه له‌وێ به زه‌بری چه‌ك و ههڕهشهلێكردن، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه سه‌ری و وێنه‌ی رووتیشی گرتووه.
دوای ده‌ستگیركردنی پیاوه‌كه به ناوی "ج. ی" له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، دانی به‌وه‌داناوه كه وێنه‌ی رووتی گرتووه، به‌ڵام نكۆڵی له ده‌ستدرێژی سێكسییه‌كه ده‌كات، له باره‌ی وێنه رووته‌كانیش پاساوی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه، گوایه ژنه‌كه خۆی رێگه‌ی پێداوه به رووتی وێنه‌ی بگرێت و به قسه‌ی پیاوه‌كه ژنه‌كه گوتوویه‌تی با وه‌ك یادگاری ئه‌و وێنانه‌ت له‌لات بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌ت" دادگای تاوانه‌كان، سزای 18 ساڵ و 4 مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌دا سه‌پاندووه.
ا. م