هێزی ده‌ریایی ئێران مه‌رجی به‌كراوه‌یی مانه‌وه‌ی ته‌نگه‌ی هورمز ئاشكرا ده‌كات
خانزادی: فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌رده‌گرین و بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه نییه
K24 - هه‌ولێر:
حوسێن خانزادی، فه‌رمانده‌ی ھێزی ده‌ریایی سوپای ئێران ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی ته‌نگه‌ی هورمز به كراوه‌یی په‌یوه‌سته به ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه به‌رامبه‌ر تاران جێبه‌جێی بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/7/2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژناوانیدا خانزادی گوتوویه‌تی: "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی باس ده‌كرێن تا گه‌مارۆ بخرێنه سه‌ر ئێران، به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه و چالاكییه‌كانی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌كات و ده‌بێت هه‌مووان له‌وه دڵنیابن بڕیاری له‌و شێوه‌یه ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ك ده‌وڵه‌ت نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ش درووست ده‌كات".
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی ئێران ده‌ڵێت: "ته‌نگه‌ی هورمز به‌شێكه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، هێزی ده‌ریاوانی تا ئێستا ئاسایشی ته‌نگه‌كه‌ی پاراستووه‌و دابینكردووه و له داهاتووشدا هه‌ر به‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێمه فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی خۆمان وه‌رده‌گرین نه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێن و بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا. چونكه ئه‌و قسانه‌ی واشنتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئێمه نابێت".
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتان و كۆمپانیاكان زیادكردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران نه‌كڕن و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت‌و رێگه له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بگیرێت.