خشته‌ی یارییه ئاگرینه‌كان راگه‌یاندرا
پێنج یاری ئاگرین له نێوان یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌یه
له نیوه‌شه‌وی سێشه‌ممه و تا به‌ربه‌یانی چوارشه‌ممه چه‌ندان یاری ئاگرین و دۆستانه له نێوان یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا له ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چن، ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لۆپیتیغی راهێنه‌ر رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه.
له یه‌كه‌مین یاری له كاتژمێر 3:00ـی به‌ربه‌یانی سبه‌ی، مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ر له هه‌مان كاتدا تۆتێنهامی ئینگلیزی و ئه‌یسی میبلانی ئیتاڵیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا 2 كاتژمێر دوای ئه‌م یارییانه، بارسێلۆنا و رۆما له كاتژمێر 5:00ـی به‌ره‌بانی سبه‌ی چوارشه‌ممه له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بارسێلۆنا بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما هه‌یه، كاتێك وه‌رزی رابردوو كۆده‌تای به‌سه‌ردا تۆمار كرا و له چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ر ده‌ستی گورگه‌كانی رۆما ده‌ركران.
له‌م یارییه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بڕیاریداوه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری به ماڵكۆمی به‌رازیلی بكات، كه 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر زۆر نزیك بوو درێسی رۆما بپۆشێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه‌ی له رۆما په‌شیمان كرده‌وه و به‌ره‌و كامپ نۆی گواسته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، هاوشێوه‌ی دێربی له‌نده‌ن، ئارسێناڵ و چێڵسی له كاتژمێر 22:00ـی سبه‌ی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
دواتر له درێژه‌ی یارییه دۆستانه‌كان، بێنفیكای پورتوگالی و لیۆنی فره‌نسا له كاتژمێر 23:00ـی سبه‌ی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.