ئێران له‌سه‌ر هێڵى سووره
ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا، هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وروپا لاواز بكات
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى كۆريير، تايبه‌ت به پيشه‌سازى سه‌ربازى رووس، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ شاره‌زاى كاروبارى ئێران كارينيه گيڤۆرگيان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى له‌و مه‌ترسيانه كردووه كه رووبه‌ڕووى ئێران بوونه‌ته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌و شاره‌زايه به‌م جۆره باسى له پرسى ئێران و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كردووه:
ئه‌مه‌ريكا ئه‌وروپا لاواز ده‌كات
ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا، هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وروپا لاواز بكات. سزادانى ئێران به‌و جۆره خه‌مهێنه‌ره. ئه‌وروپاييه‌كان زۆر له دڵه‌ڕاوكێدان به‌و هۆيه‌وه. ئه‌و سزايانه زياتر ده‌بنه هۆى پووكانهوهى تواناكانى ئه‌وروپا.
ئێرانييهكانيان به دڵنياييه‌وه نيگه‌رانن. ده‌ترسن رووسيا له پڕێكدا ده‌ستبه‌رداريان بێت. هه‌رچه‌نده من هۆكارى جدى بۆ ئه‌و ترسه‌يان نابينم، به‌ڵام به‌ڵێ لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى خه‌ريكى سه‌رنجڕاكێشانى پوتنه بۆ ئه‌و كێكهى په‌يوه‌سته به ئێرانه‌وه. به‌ڵام زيان به ناوبانگى ده‌گات و رووسيا رووبه‌ڕووى زيانى ئابوورى ده‌بێته‌وه. ناكرێت رووسيا زۆر شت له بوارى ئابوورى و بازرگانى چه‌ك و په‌يوه‌ندييه فراوانهكانى به‌و شێوه‌يه له‌ده‌ست بدات.
ئێران و سووريا
پرسه بنه‌ڕه‌تييه‌كه بۆ ئێرانييه‌كان مانه‌وه‌ى سووريايه. ئه‌وان پێويستيان به بوونى بنكه‌ى سوپاى پاسداران له سووريا هه‌يه. ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيا نييه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى مۆسكۆش هاوتايه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى ئيسرائيل و ئه‌مه‌ريكا.
به دوور نازانرێت رێككه‌وتنى نوێ له نێوان رووسه‌كان و ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى پرۆگرامى ناووكى ئێران بێته ئاراوه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه كاتى ده‌وێت. هێزه گه‌وره‌كان كات و هێڵى سوور له سه‌رجه‌م به‌ره‌كاندا ده‌ستنيشان ده‌كه‌ن. به تايبه‌تى له سووريا و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى.
ئێران و كه‌نداو
ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له باره‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى وڵاتانى كه‌نداو له دژى ئێران بابه‌تێكى ناواقيعيانهيه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكاش بيه‌وێت ئه‌و كاره بكات، پێويستى به 800 هه‌زار سه‌رباز هه‌يه. پێنتاگۆن ئه‌و هێزه‌ى له‌به‌ر ده‌ست نييه.
ئێران و ئيسرائيل
هه‌ردوو وڵات كارى خۆكوژانه ئه‌نجام ناده‌ن، بۆيه من دڵنيام نه ئێران هێرشده‌كاته سه‌ر ئيسرائيل و نه ئيسرائيليش هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران.
ئ.ر