خوشكه‌كه‌ی كریستیانۆ به‌شێوازێكی سه‌یر گاڵته به مێسی ده‌كات
ئه‌م قسه‌یه‌ی خوشكی كریستیانۆ له باره‌ی مێسی میدیاكانی هه‌ژاند
كاتییا ئاڤێرۆی خوشكه گه‌وره‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئیسنتاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بڵاو كردۆته‌وه و په‌یامێكی به ناراسته‌وخۆ بۆ لیۆنێل مێسی ناردووه.
كاتییا ئاڤێرۆی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رێكی كریستیانۆی برای كه به درێسی یوڤێنتۆسه له ئینستاگرام داناوه و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جار نووسیویه‌تی: بێ زه‌حمه‌ت ئه‌ی منداڵ ئه‌گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت پێمان ناڵێیت شاری تۆرینۆ كه‌وتۆته كوێ؟
خوشكه‌كه‌ی كریستیانۆ ئه‌وه‌شی نووسیوه: با من پێتان بڵێم شاری تۆرینۆ له كوێیه، تۆرینۆ ئه‌و شاره‌یه كه باشترین یاریزانی جیهانی تێدایه.
كاتیا ئاڤێرۆی خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی وشه‌ی منداڵ (لیۆنێل مێسی)ـیه.