هه‌ژموونى ئێران رووسيا به‌ره‌و ئيسرائيل راپێچ ده‌كات
به هۆى شه‌ڕى سوورياوه، تێبينى ده‌كرێت په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئيسرائيل به‌هێزتر بووبن
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى شه‌ڕى سوورياوه، تێبينى ده‌كرێت په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئيسرائيل به‌هێزتر بووبن و هه‌ردوو وڵات به‌يه‌كه‌وه سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسايشى ئيسرائيلن.
له‌و باره‌يه‌وه شاره‌زاى رووسى ديميترى فرۆلۆڤسكى له وتارێكدا كه رۆژنامه‌كانى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه و ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵ و سايتى عه‌ره‌بى وهريانگێڕاوه و بڵاويانكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، به هۆى شه‌ڕى سوورياوه، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئيسرائيل و رووسيا باشتر بوونه.
له وتارى ئه‌و شاره‌زا رووسييهدا هاتووه:
بڕياره له ئهيلوولى ئه‌مساڵ پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب و ناوچه‌كانى ديكه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكاران زياتر بن. هاوسه‌نگى هێز ده‌گۆڕێت. رووسيا ئێستا له بهرهيهكدايه، كه ده‌كرێت هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مڕۆى نه‌يارى سبه‌ى بن. هه‌ر بۆيه بير له گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى ده‌كاته‌وه بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى. به تايبه‌تى له‌گه‌ڵ ئيسرائيلدا. ئه‌مه له كاتێكدايه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل له لايه‌ن لۆبى جووله‌كه له رووسيا پشتيوانى ده‌كرێن.
سه‌ره‌ڕاى په‌يوه‌ندييه به تينهكهى له‌گه‌ڵ تاران، به نهێنى رووسه‌كان هاوڕاى نيگه‌رانييه‌كانى ئيسرائيلن. به تايبه‌تى به هۆى هه‌ژموونى يه‌كلايه‌نه‌ى هێزه ئێرانييه‌كان. مۆسكۆ باش ده‌زانێت چۆن فشار بخاته سه‌ر ئێران به بێ ئه‌وه‌ى باجى متمانه و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بدات.
ئيسرائيل ناكۆكه له‌گه‌ڵ بوونى ئێران له سووريا. هه‌رچه‌نده رووسيا هێزى ئه‌وتۆى نييه كاريگه‌رى له‌سه‌ر هێزه ئێرانييه‌كان له سووريا درووست بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل بكات، ده‌كرێت هاوسه‌نگى به‌رامبه‌ر به هه‌ژموونى ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌ر بۆيه مۆسكۆ چاوپۆشى له هێرشى سوپاى ئيسرائيل له دژى ئامانجه ئێرانييه‌كان له سووريا ده‌كات. بڕيارى ئه‌م دواييه‌ى ديمه‌شقيش كه تايبه‌ت بوو به قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى رێڕه‌وه‌كانى هێزى ئاسمانى سووريا له لايه‌ن ئێرانه‌وه، بووه جێى خۆشحاڵى رووسه‌كان و ئيسرائيلييه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به هۆى كاريگه‌رى لۆبى ئيسرائيل له واشنتن، رووسه‌كان نايانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل گرژيان تێبكه‌وێت. هه‌ر بۆيه ئيسرائيل فاكته‌رێكى گرنگه له سياسه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا. به نسبه‌ت رووسياشهوه، تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئيسرائيل، راكێشانى كارتێكى به‌هادارى سه‌ركه‌وتنه بۆ ده‌ربازكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ واشنتن له ناوچه‌يه‌كى مردوودا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ