ئيدلب رووسيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له يه‌ك دوور ده‌خاته‌وه
يه‌كێتيى ترۆيكاى ئه‌ستانه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راستهقينهدايه
K24 – هه‌ولێر:
كێشه‌ى ئيدلب و ناكۆكى وڵاتان له باره‌يه‌وه، هه‌روه‌ها ستراتيژى هه‌ريه‌ك له رووسيا و توركيا و ئێران له سووريا ره‌وشه‌كه به‌و ئاراسته‌يه ده‌بات كه ئه‌و وڵاتانه له ناوخۆى خۆيان‌دا رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر رێچكه‌ى ئه‌ستانه درووستكردووه.
له‌و باره‌يه‌وه شيكه‌ره‌وه و شاره‌زاى رووسى ئيگۆر سوپۆتين، له رۆژنامه‌ى (نيزاڤيسيمايا گازێتا) وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه:
ئه‌مه‌ريكا گومانى له تواناى ترۆيكاى ئه‌ستانه هه‌يه، كه رووسيا و توركيا و ئێران خاوه‌ندارێتى ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا داواى لێبوردنى كردووه سه‌باره‌ت به به‌شداريكردنى له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌ستانه.
شاره‌زايان تێبينى ئه‌وه‌يان كردووه، يه‌كێتيى ترۆيكاى ئه‌ستانه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راستهقينهدايه.
ئه‌سته‌مه نوێنه‌رانى ترۆيكاى ئه‌ستانه بتوانن خۆيان له باس‌وخواسى ئيدلب به‌دوور بگرن، كه هێشتا به‌ده‌ست ههڵگهڕاوهكانه.
له‌و باره‌يه‌وه پێشتر شاره‌زا له ئه‌نجوومه‌نى رووسى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، كيريل سيمينۆڤ، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندبوو، له سوچى باسى ره‌وشى ئيدلب ده‌كرێت و پلانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ دانراوه و راسته‌وخۆ دواى هه‌ڵمه‌تى سوپا له باشووره‌وه، هێرشده‌كرێته سه‌ر ئيدلب. هه‌رچى توركه‌كانه نايانه‌وێت ئه‌و هێرشه بكرێت. هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، توركه‌كان پێشنيازى دژ به‌و ههنگاوهيان داوه‌ته رووسه‌كان.
ئه‌و شاره‌زا رووسه پێى وايه باسكردنى پرسى فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئيدلب ئه‌ستانه له ماناى خۆى داده‌ماڵێت. توركيا ده‌يه‌وێت قه‌يرانى ئيدلب به سێ قۆڵى چاره‌سه‌ر بكرێت و ته‌نيا ميحوه‌رى تاران-ديمه‌شق-مۆسكۆ.
سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش رووسيا ده‌زانێت تێچووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سووريا زۆره. تواناى رووسياش سنوورداره. هاوپهيمانهكهشى له سووريا، كه ئێرانه بايهخمهند نييه به پرسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سووريا. كێشه‌ى رووسيا ئه‌وه ده‌بێت چۆن وڵاتان رازى بكات، سامانى راسته‌قينه بۆ وه‌به‌رهێنان له شوێنێك ته‌رخان بكه‌ن، كه خێزانێك و دهستوپهيوهندهكانيان فه‌رمانڕه‌وايى ده‌كه‌ن و ئه‌وانيش به‌ناوبانگن به گه‌نده‌ڵى و بێ تواناييان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر