لە شیلادزێ بۆمب قاچی شوانێكی پەڕاند
زانیاری لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - دھۆك
شیمال بەرچی، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شوانێك بەناوی تەمەر حەجی سیتەیی، لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات، لە نزیك گەلی باڵندە بۆمبێكی پێدا تەقیوەتەوە و برینداربووە".
دكتۆر نەجیب سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو شوانەی بۆمبی پێدا تەقیووەتەوە، قاچێكی لە دەستداوە و بە سەختی برینداربووە، بۆ چارەسەری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك كراوە".
بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی ئاشكراشی كرد: "ئەو كەسە تەمەنی 64 ساڵە و خەڵكی گوندی سیتەی دەڤەری رێكانی سنووری ناحییەی شیلادزێیە".
ھ.م