هێنری له راهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی میسر نزیك ده‌بێته‌وه
له له‌نده‌ن به‌رپرسانی میسر له‌گه‌ڵ هێنری كۆبوونه‌ته‌وه

به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، لۆپیتیغی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوولی كردووه.
پێگه‌ی دۆن و باڵۆن و ئاسی ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای لۆپیتیغی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌های بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئاماده كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا، لۆپیتیغی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه هێرشبه‌رێكی بكووژی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ بگوازنه‌وه و رایگه‌یاندووه پێویستی به ئیدین هازارد و یاریزانانی ناوه‌راستكار نییه و ته‌نیا هێرشبه‌رێكی پێویسته.
لۆپیتیغی 2 هێرشبه‌ری بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی پێشنیار كردووه، كه پێكهاتوون له هاری كه‌ین و محه‌مه‌د سه‌ڵاح، به‌ڵام تۆتێنهام هه‌موو ده‌رگایه‌كی به‌ڕووی ریال مه‌درید داخستووه.
سه‌رچاوه‌كان، جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه، كه پێرێز له‌م چه‌ند رۆژه به‌ڵێنی داوه گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره رابگه‌یه‌نێت و پێشبینی ئه‌وه كراوه ئه‌م یاریزانه محه‌مه‌د سه‌ڵاح بێت كه وه‌رزی رابردوو به 32 گۆڵ بووه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ.