پلانێكی وڵاتانی كه‌نداو كارته فشاره‌كه‌ی ئێران ده‌سووتێنێت
ئه‌گه‌ر ئێران گه‌رووی هورمزیش دابخات نه‌وتی كه‌نداو هه‌ر ده‌فرۆشرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌خیت ره‌شیدی، وه‌زیری نه‌وت و كاره‌با و ئاوی كوێت دووپاتیكرده‌وه، وڵاتانی كه‌نداو ئاماده‌ن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و, له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "وڵاتانی كه‌نداوی پلان B بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داخستنی هورمزيان ئاماده كردووه و له هه‌ركاتێكدا بێت ده‌توانن پلانه‌كه‌یان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردن".
لێدوانی ئه‌و وه‌زیره كوێتییهش كارته فشاره‌كه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا لاواز ده‌كات، كه پێشتر به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی تاران وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری رێگریكردن له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به‌ڵێنیان دابوو، هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ریكا رێگه له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بگرێت تاران به داخستنی گه‌رووی هورمز رێگه نادات نه‌وتی هیچ وڵاتێكی كه‌نداو بگاته بازاڕه‌كانی جیهان.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 8ی مایۆی ئه‌مساڵ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی راگه‌یاندبوو.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا سزا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ش داده‌نێت كه هاوكاری ئابووری پێشكه‌ش به ئێران ده‌كه‌ن.
دواتریش ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، كاتێك سزاكانی سه‌ر تاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا ده‌رگای بازاڕه جیهانییه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ئێران داده‌خه‌ن و هه‌ر وڵاتێك نه‌وت له ئێران بكڕێت سزای ئابووری به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێن.
ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به زمانی هاوشێوه و‌ڵامیان بده‌نه‌وه و به‌ڵێنیاندا، هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ریكا رێگری له فرۆشتنی نه‌وتی ئێرانی كرد، ئه‌وا ده‌روازه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت له‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو داده‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز.
H.B