شاره‌زايه‌كى رووسى: كورد له ئێران به شێنه‌يى كارى خۆى ده‌كات
ئه‌و خۆپيشاندانانهى ئێستا له ئێران رووده‌ده‌ن، ململانێى باڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاته له ئێران
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى رووسى له‌و بڕوايه‌دايه، سعوودييه و ئه‌مه‌ريكا له رێى درووستكردنى پشێوى و لاوازكردنى ئابوورى ئێران و كۆمه‌ككردنى نهيارهكانييهوه ده‌يانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئێران بڕووخێنن، به‌ڵام ئه‌و خۆپيشاندانانهى ئێستا له ئێران رووده‌ده‌ن، ململانێى باڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاته له ئێران. هاوكات كورده‌كانيش تا ئێستا به هێمنى و شێنه‌يى كارى خۆيان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه سعوودييه دژى تاران هاوكارى بگه‌يه‌نێته په‌ژاك.
له‌و باره‌يه‌وه له ژێر ناونيشانى (پاسه‌وانه‌كانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت)، شاره‌زاى ناودارى رووسى يهڤگينى ساتانۆڤسكى له رۆژنامه‌ى كۆرييرى تايبه‌ت به پيشه‌سازى سه‌ربازى وتارێكى له باره‌ى گرژييه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ريكا و فشاره‌كانى دووه‌ميان بۆ سه‌ر ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مه‌ريكا فشاره‌كانى بۆ سه‌ر ئێران زياتر كردوون. له رێى سزادان و جاڕسكردنى هاوپه‌يمانه‌كانى تاران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى كڕينى نه‌وتى ئێران بن. هه‌روه‌ها ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ زيانگه‌ياندن به ژێرخانى ناووكى ئێران و دنه‌دانى كارى ئاژاوه‌گێڕى له ناوخۆى وڵاته‌كه‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌ى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
واشنتن كار ده‌كات بۆ درووستكردنى ره‌وشێكى نوێ تا له رێگه‌يه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ئێران بڕوخێنێت و ده‌روازه‌كانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى به‌سه‌ردا دابخات و دنه‌ى خۆپيشاندانهكانيش ده‌دات، كه به هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و وڵاته بوونه‌ته‌وه و به زمانى فارسيش سه‌رقاڵى پڕوپاگه‌نده‌يه بۆ گشتاندنى گێره‌شێوێنى له ته‌واوى ئێران‌دا.
له هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ريكاييه‌كان هه‌وڵه‌كانيان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى ئاژاوه‌گێڕى له ناوخۆى ئێران‌دا. بۆ ئه‌وه‌ش له زۆر باردا له‌گه‌ڵ سعوودييه ههماههنگييان هه‌يه و سعوودييه‌كان ئه‌وه‌يان نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه پشتيوانى له گرووپى جنودوڵڵاى ئه‌هواز و كورده‌كانى په‌ژاك ده‌كات.
كورده‌كان تا ئێستا زۆر به هێمنى و شێنه‌يى ره‌فتار ده‌كه‌ن. هێرشى ئه‌م دواييه‌ى په‌ژاك بۆ سه‌ر پێگه‌يه‌كى سوپاى پاسداران ئاماژه‌يه‌كى روونه بۆ ئه‌وه‌ى سعوودييه راده‌ى هاوكارييه‌كانى بۆ كورده‌كان زياتر كردووه.
سعوودييه‌كان هێشتا نه‌يانتوانيوه له‌گه‌ڵ كورده‌كان به ته‌واوى پلانه‌كانيان پێشبخه‌ن. له رێى په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان ئێرانييه‌كان ده‌توانن وه‌ڵامى ئه‌و ره‌وشه نوێيه بده‌نه‌وه.
عه‌ره‌بى ئههوازيش كارتێكى ديكه‌ى فشارن له‌سه‌ر ئێران، هه‌رچه‌نده سعوودييه تا ئێستا نه‌يتوانيوه هيچ هه‌ڵمه‌تێكى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ناڕه‌زايه‌تى له ناويان درووست بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سعوودييه ئێستا له هه‌وڵدايه گرووپى بچووكيان بۆ درووست بكات.
ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ناوخۆى ئێران، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ريكا پێى وايه ئه‌وه رهشبينييه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له راستيى و واقيعدا ئه‌وانه ململانێى ناو ده‌سه‌ڵاتى جێبهجێكردنن له نێوان هه‌ردوو گرووپى پارێزگاران و ميانڕه‌وه‌كان.
ستراتيژى ئه‌مه‌ريكا ناتوانێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران يه‌كسان بكات به سفر. به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستى چين، هيندستان، يه‌كێتى ئه‌وروپا و رووسيا له‌به‌ر چاو بگرين، ئه‌وا له خراپترين حاڵه‌تدا ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام ناگاته سفر. ستراتيژهكهى ئه‌مه‌ريكاش پشت ده‌به‌ستێت به درووستكردنى كێشه‌ى ئابوورى، ناڕه‌زايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و شه‌ڕى تێكده‌رانه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ