ترس و دڵه‌ڕاوكێ باڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كێشێ
سزاكان زۆرن و فه‌رشیش ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و خه‌ڵكه‌كه‌ی له دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆردا ده‌ژین، پێش ئه‌وه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مریكایان به‌سه‌ردا بسه‌پێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ترسه‌كه‌یش له‌وه‌یه ده‌رهاوێشته‌ی خراپی له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌بێت و مه‌ترسی زیاتر بخاته سه‌ر ئابوورییه‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "Le Pen"ـی فه‌ڕه‌نسی، ئێرانییه‌كان ده‌ترسن ئابوورییه‌كه‌یان داڕمێ، له كاتێكدا پێشتر به‌هۆی خراپ ئیداره‌دان و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له داڕمان نزیكبووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوان وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و هه‌ژاره‌كانیش هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و گوزارشت له مه‌ترسییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سزا نوێیانه ببنه هۆی ده‌ستپێكردنی ژماره‌یه‌كی زیاتری خۆپیشاندان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، چونكه ترسێكی زۆر هه‌یه ره‌وشی ئابووری و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئێران زیاتر تێكبچێت.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانیش به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و دابه‌زینی به‌های تمه‌ن و بێكاری و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ئه‌و وڵاته له سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنانه‌وه بوو.
گۆڤاره فه‌ڕه‌نسییه‌كه له زاری یه‌كێك له بازرگانه‌كانی تارانی پایته‌خته‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه، گه‌لانی ئێران ده‌ترسن رۆژێك بێت هیچ به‌رهه‌مێكیان له بازاڕه‌كاندا چنگ نه‌كه‌وێت، گه‌وره بازرگانه‌كانیش به‌رهه‌مه‌كان هه‌ڵده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ی ره‌وشی ئابووری وڵاته‌كه‌یان بۆ روون ده‌بێته‌وه".
عه‌دنان ته‌باته‌بایی، سه‌رۆكی جێبه‌جیكاری دامه‌زراوه‌ی "كاربۆ" كه راوێژكاریی بۆ حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات له‌باره‌ی كاروباری ئێرانه‌وه ده‌ڵێت: "خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و رژێم ده‌زانێت له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له مه‌ترسیدایه، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش زۆر توند ده‌بێت".
سه‌رمایه‌دارێكی رۆژئاوایی كه له تاران كار ده‌كات ده‌ڵێت: "ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئێران و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كه بكه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یش ئه‌وروپییه‌كان زیاتر له‌وه‌ی بیانترسێنێ بێزاریان ده‌كات".
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك شرۆڤه‌كاریش، ئه‌گه‌ری زۆره ئێران له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆر بكات تا ئه‌و راده‌یه‌ی له 2.4 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌وه بگاته 700 هه‌زار به‌رمیل و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا رووبدات".
گورزی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران، فرۆشتنی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به ئێران و بازرگانی زێڕ و كانزا به‌نرخه‌كان و كه‌رتی ئۆتۆمبێل و بانكیی و مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن و قه‌واڵه داراییه‌كانی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه".
سزاكان كڕین و فرۆشتنی ئاسن و شیش و ئه‌له‌منیۆم و كڕینی فڕۆكه‌ی بازرگانی و هه‌موو كه‌رتی پیشه‌سازی ئێران ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته فه‌رش".