كه‌نه‌دا وه‌ڵامی سعوودیه ده‌داته‌وه
حكوومه‌تی كه‌نه‌دا بۆ سعوودیه: هه‌رگیز له داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ سڵ ناكه‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
حكوومه‌تی كه‌نه‌دا له یه‌كه‌م هه‌ڵوێستدا له‌سه‌ر ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌وه دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی نابێت بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ.
ماری بیر باریل، وته‌بێژی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "كه‌نه‌دا زۆر له‌و رێككارانه نیگه‌رانه كه سعوودیه ده‌یگرێته به‌ر".
هه‌روه‌ها گوتی: "كه‌نه‌دا هه‌میشه به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، له‌وانه‌ش: مافی ئافره‌تان و ئازادی راده‌ربڕین له سه‌رانسه‌ری جیهان".
وته‌بێژی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكوومه‌ته‌كه‌مان هه‌رگیز له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه سڵ ناكاته‌وه كه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌روه‌ك بۆ دیپلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵوتیش باوه‌ڕمان به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه".
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ره‌خنه‌ی له عه‌ره‌بستانی سعوودیه گرت، به‌وه‌ی كه به‌مدواییانه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی چالاكوانه ئافره‌ته‌كان كردووه و داواشی له ریاز كرد، به زووترین كات ئه‌و ئافره‌تانه ئازاد بكات، شه‌وی رابردوو شانشینی سعوودیه بڕیاری ده‌ركردنی باڵیۆزی كه‌نه‌دا له ریاز و كشاندنه‌وه‌ی هاوتاكه‌ی خۆی له ئۆتاوا ده‌كرد و، سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا هه‌ڵپه‌سارد.
H.B