به‌ ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ى نزيك فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى ئيتاڵيا ببينه‌

له‌سه‌ر رێگه‌ى خێراى نزيك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى شارى پۆلۆنياى ئيتاڵيا

K24 – هه‌ولێر:

له‌سه‌ر رێگه‌ى خێراى نزيك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى شارى پۆلۆنياى ئيتاڵيا ته‌قينه‌وه‌يه‌كى گه‌وره‌ روويدا.

پۆليسى شاره‌كه‌ رايگه‌ياندووه‌، تيمه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ و ده‌ستيان به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ ورده‌كارييه‌كان كردووه‌.

تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له‌ باره‌ى ورده‌كارييه‌كانه‌وه‌ بۆ ميديا ئاشكرا نه‌كراوه‌.

چالاكان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، چه‌ندين وێنه‌ و گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

وه‌ك له‌ وێنه‌ و ڤيديۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ستوونێكى دووكه‌ڵ به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئ.ر