به ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه گه‌وره‌كه‌ى نزيك فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى ئيتاڵيا ببينه
له‌سه‌ر رێگه‌ى خێراى نزيك له فڕۆكه‌خانه‌ى شارى پۆلۆنياى ئيتاڵيا
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر رێگه‌ى خێراى نزيك له فڕۆكه‌خانه‌ى شارى پۆلۆنياى ئيتاڵيا ته‌قينه‌وه‌يه‌كى گه‌وره روويدا.
پۆليسى شاره‌كه رايگه‌ياندووه، تيمه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و ده‌ستيان به لێكۆڵينه‌وه له ورده‌كارييه‌كان كردووه.
تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى وردهكارييهكانهوه بۆ ميديا ئاشكرا نه‌كراوه.
چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، چه‌ندين وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له وێنه و ڤيديۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئاگرێكى گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه و ستوونێكى دووكه‌ڵ به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئ.ر
Esplosione ora a #Bologna pic.twitter.com/brNqxyJKHp
— amedeo (@amemacula) ٦ أغسطس ٢٠١٨
Cosa sta succedendo? Esplosione in corso a #bologna pic.twitter.com/nDEjgRt8bk
— Biagio Tozzi (@biagiotozzi) ٦ أغسطس ٢٠١٨