به ته‌مه‌نترین یاریزانی مێژووی مۆندیال وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
عیسام ئه‌لحه‌زه‌ری: له‌مه‌ودوا ده‌ستكێشه‌كه‌م پێشكه‌شی گۆڵپارێزی دیكه ده‌كه‌م

به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی مێژووی جامی جیهانی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
عیسام ئه‌لحه‌زه‌ری گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی میسر له مۆندیالی رووسیا بووه به ته‌مه‌نترین یاریزان به‌شداری له جامی جیهانی بكات، دوای ئه‌و قۆناخه‌ش بڕیاریدا به یه‌كجاره‌كی واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت.
گۆڵپارێزه‌كه‌ی پێشووی ئه‌هلی و زه‌مالیك و ئێستای ئیسماعیلی رایگه‌یاندووه بۆ هه‌ر سه‌ره‌تایه‌ك كۆتاییه‌ك هه‌یه و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنم.
ئه‌لحه‌زه‌ری ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ دوای 22 ساڵ و چوار مانگ و 12 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م یاریم به درێسی میسر تێده‌په‌ڕێت و ئێستاش ده‌مه‌وێت ده‌سكێشه‌كه‌م ببه‌خشمه گۆڵپارێزێكی دیكه.
گۆڵپارێزه میسریه‌كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1996ـه‌وه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌كات و 159 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فیرعه‌ونه‌كان كردووه، له مۆندیالی رووسیا له ته‌مه‌نی 45 ساڵ و 161 رۆژ به‌شداری یارییه‌كه‌ی میسری به‌رامبه‌ر سعوودیه كرد و بووه به‌ته‌مه‌ترین یاریزانی مێژووی مۆندیال.
.jpg)