ئه‌و گورزه‌ی واشنتۆن له تارانی وه‌شاند رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشی ئازارداوه
تێچووى پێگه‌ياندنى به‌رهه‌مه‌كانيان هه‌ڵكشاوه و ده‌ستمايه‌ى به‌رهه‌مه‌كانيشيان به‌هاى له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
سزاكانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران ته‌نيا له ئاستى ئابوورى ده‌وڵه‌تدا زيانى به ئێران نه‌گه‌ياندووه، به‌ڵكو كاريگه‌ى له‌سه‌ر كشتوكاڵ و كه‌رتى ئابوورى گونده بچووكه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانيش كردووه.
جوتيارانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ده‌ڵێن: به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار تێچووى پێگەیاندنی بەرهەمەکانی زیاد کردووە، ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌وان به‌رهه‌مه‌كانيان به تمه‌ن ده‌فرۆشن, كه له ئێستادا به هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ريكاوه به‌هاى خۆى له‌ده‌ستداوه.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سزاكانى سه‌ر ئێرانى واژوو كرد و به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆش ئه‌و سزايانه چوونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه, له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ريكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه هاوپه‌يمانه‌كانيشى رازى بكات كه له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌كردنی دارايى و ئابوورى و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵپه‌سێرن.