بارسێلۆنا دهیهوێت ئهدریان رابیۆ بكاته جێنشینی ئهندرێس ئینیێستا
له ئهگهری شكستهێنانی له گواستنهوهی پۆگبا راستهوخۆ ههوڵهكانی به ئاراستهی رابیۆ دهستپێدهكات
بارسێلۆنا وەکو پلانی بی دەیەوێت ئەگەر لە گواستنەوەی پۆل پۆگبا شکستیهێناوە، ئەوا راستەوخۆ هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئادریێن رابیۆی ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بدات.
بارسێلۆنا دەیەوێت رابیۆی ٢٣ ساڵان بکاتە جێنشینی ئاندرێس ئینیێستا، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە.
ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی پێشکەشی رابیۆ کردووە و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تواناکانی ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییە بکات، کە جگە لە بارسێلۆنا ئەیسی میلانیش هەوڵدەدات بیباتە ریزەکانی.