واشنتن سزاى ئێران ده‌دات و ئه‌وروپا ناچێته ژێر بارى داواكاريى ئه‌مه‌ريكا
خه‌ڵكی ئێران ناوێرێت مامه‌ڵه به پاره‌وه بكات
K24 – هه‌ولێر:
لە یەکەم کاردانەوەدا دوای سەپاندنی سزاکانى ئه‌مه‌ريكا بەسەر ئێران‌دا، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمه‌ریکا رايگه‌ياند، ئامانجی وڵاتەکەی لە سەپاندنەوەی سزاکان به‌سه‌ر ئێران‌دا، گۆڕینی رژێمی ئێران نییە، بەڵکو دەیەوێت ئێران کارە دوژمنکارەکانی بوەستێنێ.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی واشنتن سزاكانی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند، بازاری ئێرانی تووشی شکستێکی گەورە كردووه، بە جۆرێک وەک بازرگانان دەڵێن ئێستا بە تەواوی بازاڕ پەکی کەوتووە و خەڵک ناوێرێت مامەڵە بە پارەوە بکات، ئەمەش لە ترسی ئەوەی كه ئێستا ئابووری وڵاتەکە جێگیر نییە.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سزاكانى سه‌ر ئێرانى واژوو كرد و به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆش ئه‌و سزايانه چوونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هاوكات ئه‌مه‌ريكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه هاوپه‌يمانه‌كانيشى رازى بكات كه چیتر مامه‌ڵه‌ى دارايى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ريه‌ك له یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا دووپاتیانكرده‌وه، كه پابه‌ندن به یاسای یه‌كێتیی ئه‌وروپا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سوورن له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ی بازرگانی ياسايى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
هاوکات فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رايگه‌ياند، هەموو کارێک دەکەین لە پێناو پاراستنی رێککەوتنی ئه‌تۆمی.