به‌ڤیدیۆ.. حكوومه‌تی هه‌رێم موژده‌یه‌ك به هه‌نارده‌كارانی كوردستان ده‌دات
كۆمپانيا و بازرگانان ده‌توانن به‌رهه‌مى ناوخۆيى به بێ باج هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ن
K24 – سلێمانى:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕياريدا هه‌ر كۆمپانيا و كارگه‌يه‌ك به‌رهه‌مى ناوخۆيى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكات، له باج ببه‌خشرێت.
له‌و باره‌يه‌وه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلیمانی رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، خاوه‌ن كارگه‌كان له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ وڵاتان هه‌نارده بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی هيچ جۆره گومرگ و رسوماتێك بده‌ن.
گوتيشى: ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێته هۆى بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانی و گه‌شه‌ی ئابووری لە هه‌رێمی كوردستان.
له ماوه‌ى نزيكه‌ى چوار ساڵى رابردوودا به هۆى بڕينى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن به‌غداوه، هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى دارايى بوويه‌وه و، به‌و هۆيه‌وه زيان به كه‌رتى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى گه‌یشت.