سزاكانى سه‌ر ئێران كاريگه‌رى له‌سه‌ر بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان داده‌نێت
نێچيرڤان بارزانى: شاندێكى ئه‌مه‌ريكى بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
K24 – سلێمانى:
ئەمه‌ریکا ھۆشداری داوەتە بانکەکانی عێراق كه نابێت دۆلار ھەناردەی ئێران بکەن، ئەمەش رەنگە گرفت بۆ بازرگانانی ھەرێمی كوردستان درووست بکات، کە چۆن و بە چ دراوێک مامەڵە لەگەڵ ئێران‌دا بکەن.
بازرگانێکیش دەڵێت ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێت گومانی تێدا نیە زیانی دەبێت.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سزاكانى سه‌ر ئێرانى واژوو كرد و به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆش ئه‌و سزايانه چوونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مه‌ريكا ته‌نیا به‌مه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هاوپه‌يمانه‌كانيشى رازى بكات كه چيتر مامه‌ڵه‌ى دارايى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی شاندێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات تاوه‌كو ورده‌كاری گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران روونبكاته‌وه.