پاڵاوگە نایاساییەكان زەوی و ئاسمانی كوردستان پیس دەكەن
پاڵاگە نایاساییەكان ھەڕەشە لە ژیانی ھاووڵاتیان و ژینگەی كوردستان دەكەن
K24 - ھەولێر
پاڵاوگه نایاساییه‌كان بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان و شێواندنی ژینگه‌ی كوردستان، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه هۆشداری ده‌دات و داواشده‌كات به یاسا كاری پاڵاوگه‌كان رێكبخرێت، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێریش ده‌ڵی، به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كه‌ین و تائێستا 57 پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخراوه.
له شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی 200 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌یه كه وه‌ك له‌ناوه‌كه‌یاندا دیاره به‌ده‌ر له‌هه‌ر مه‌رج و رێنماییه‌كی یاسایی كارده‌كه‌ن. ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆكاری تێكچوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه و مه‌ترسیشیان بۆ ژیان و ته‌ندروستی هاووڵاتیان دروست كردووه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پاڵاوگانه، داواش ده‌كات كه ئه‌و شوێنانه دابخرێن یان به‌پێی یاسا كاره‌كانیان رێك‌بخرێن.
ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی ئەو پاڵاوگە نایاساییانە، ئاوی زۆربەی ناوچەكان تێكچووە و كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر ژینگە، لە ھەندێك شوێن وایلێھاتووە ناتوارێ زەوییەكان كشتوكاڵیان لێ بكرێت، نەك ھەر زەوی ئەو پاڵاوگانە ئاو و ھەواشیان پیس كردووە، زەرەری زۆریان بە ھاووڵاتیان و ژینگەی ھەرێمی كوردستان گەیاندووە".
گوتیشی: "پێویستە لیژنەیەك پێكبھێندرێ بۆ ئەوەی بە چڕی چاودێری ئەو پاڵاوگانە بكرێ، بۆ ئەوەی ئەو مەرجانەی كە پێویستە ھەبێت لەو پاڵاوگانە جێبەجێ بكرێن".
به‌گوته‌ی لایه‌نه په‌یوەندیداره‌كان هۆكاری بوونی ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نیه‌یه كه رۆژانه هه‌رێمی كوردستان پێویستیه‌تی و له‌پاڵاوگه یاساییه‌كانه‌وه ده‌ستی ناكه‌وێت، هه‌ربۆیه‌ش به‌ناچاری رێگه ده‌درێت ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه كار بكه‌ن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بە كوردستان24 گوت: "تائێستا 57 پاڵاوگه‌ی نایاسایمان داخستووه كه پابه‌ندی ڕێنمایه‌كانی ژینگه نه‌بوون، بۆ ئەوەی ئەو بۆنە ھەندێك جار ھەیە نەمێنێ و رێنماییەكانی ژینگەش لەسەر ئەو پاڵاوگانە جێبەجێ بكرێ".
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر راشیگەیاند: "پاڵاوگەی زۆر لە كوردستان ھەن، لە سنووری پارێزگای ھەولێر 200 پاڵاوگە ھەیە، ھەندێكیان بەپێی پێویستی بازاڕەكانی كوردستان لە كاتێك دانراون كە پێویست بووە، بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بەتایبەتی گازوایل و بەنزین".
پاڵاوگه نایاساییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕێك سوته‌مه‌نی گازوایل به‌رهه‌مده‌هێنن، كه تاڕاده‌یه‌ك پێداویستیه‌كانی شاره‌كانی بۆ گازوایل دابینكردووه، به‌ڵام هاوكات هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه‌ش نیگه‌رانن له‌و شێوازه كاركردنه‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان كه بوونه‌ته هۆكاری پیسبوونی ژینگه و داوا ده‌كرێت ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ژینگه‌ی كوردستان نه‌كرێته قوربانی ئه‌و نه‌وته ره‌شه.
ھ.م