رووسيا تاكتيكێكى گرنگى سه‌ربازيى خۆى له سووريا ئاشكرا كرد
، ئه‌و رێگه‌يه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و به هۆيه‌وه ميليشياكان له حه‌له‌ب و درعا خۆيان راده‌ستكرد
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى رووسى (ئيزڤستيا)، سه‌باره‌ت به تاكتيكى نوێى رووسيى بۆ شه‌ڕى شاره‌كان و پێشخستنى ئه‌و تاكتيكه له شه‌ڕه‌كانى سووريا وتارێكى شاره‌زاى رووسى، ئه‌نتۆن لاڤرۆڤى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتارى رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه:
له چه‌ند ساڵى رابردوودا بڕوا وابوو، كه ئامرازه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ له‌ناوبردنى به‌رگرى دوژمن له ناو شاره‌كان، به بێ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى چه‌كدارى رووبدات. يان لانيكهمى هێز به‌كاربهێنرێت. ده‌ركه‌وت ئه‌وه به ته‌واوى راست نييه. بۆنموونه ماوه‌ى هه‌شت مانگى رێك مووسڵ بۆردومانكرا. سه‌دان مووسهكى زيره‌كى ئاراسته كرا، به‌ڵام شاره‌كه نه‌كه‌وت تا هێرشێكى سه‌رتاسه‌رى نهكرايه سه‌ر.
ئه‌مه‌ريكا بۆ گه‌مارۆدانى مووسڵ و هێرشكردنه سه‌رى زياتر له سه‌د هه‌زار سه‌ربازى عێراق و هێزه‌كانى ديكه‌ى كۆكردبوويهوه. له سووريا رێگه نه‌درا ئه‌وه دووباره ببێته‌وه. هێرشكرايه سه‌ر حه‌له‌ب به هێزێكى زۆر كه‌متر و به پشتيوانى ميليشيا و ژماره‌يه‌ك گرووپى خۆبه‌خش.
له حه‌له‌ب، له برى ئه‌مه‌ريكا، رووسيا و ناوه‌ندى حمهيميمى سه‌ربازى رووسى فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى ده‌كرد. ته‌ركيزى هه‌موو هێزه‌كان ته‌نيا له‌سه‌ر شه‌ڕى شاره‌كه بوو به ته‌نيا. ته‌نيا له رووى ژماره‌يه‌وه هه‌وڵدرابوو ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه بكرێت، ژماره‌ى هێرشبه‌ران زياتر بێت له ژماره‌ى دوژمنى به‌رگريكار. ژماره‌يه‌ك هێرشى بچووك ئه‌نجامدران. ئه‌وه‌ش يارمه‌تى بهرگريكارانى دا، تا سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كان ديار بكه‌ن و خۆيان بۆ به‌رگرى ئاماده بكه‌ن.
هێزه رووسييه‌كان و تيمه‌كانى چاودێرى به ده‌يان فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان توانيان ئامانجه‌كان ديار بكه‌ن و ده‌ستكرا به بۆردومانى ورد و ئامانج روونى هێڵى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و ناوه‌ندى فه‌رمانده‌يى دوژمن و كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى.
دواى ئه‌وه‌ى توانرا هێزى به‌رگرى شاره‌كه لاواز بكرێت، هێزه‌كانى سووريا توانيان به يارمه‌تى راوێژكاره رووسه‌كان سوود له ناكۆكى و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى نێوان ميليشياكان وه‌ربگرن و ريزى بهرگريكارهكان بكه‌نه دوو له‌ت و ته‌نانه‌ت ناوچه گهمارۆدراوهكانيش بكه‌نه دوو به‌ش و به‌شێكيان داواى به‌رگرى و به‌شێكيشيان داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بكه‌ن.
دواى شيكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و تاكتيكهى رووسه‌كان، ده‌ركه‌وت، ئه‌و رێگه‌يه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و به هۆيه‌وه ميليشياكان له حه‌له‌ب و درعا خۆيان راده‌ستكرد و ته‌واوى چه‌كه قورسه‌كان و تواناى به‌رگرى خۆيان راده‌ستى سوپاى سووريا كرده‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر