ئەمڕۆ کۆڤاسیچ دەگاتە لەندەن و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت
بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە دەکات
ئەمڕۆ ماتیۆ کۆڤاسیچی ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسی ئینگلیزییەوە بکات.
کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ کۆڤاسیچ دەکرێت بۆ ئەوەی بەفەرمی بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە بکات، کە سووربوو لەسەر ئەوەی ئەم هاوینە ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردنی لە یانە مەدریدییەکە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیش ئاشکرایکردووە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆڤاسیچ بە فڕۆکە لە مەدریدەوە دەگاتە لەندەن و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو چێڵسی بەفەرمی گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە 24 ساڵانە بۆ ریزەکانی رابگەیەنێت.